تورکیا کوژرانی پێنج سەربازی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند



وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ لە باکووری عێراق پێنج سەربازی تورکیا کوژراون و هەشتی دیکەش برینداربوون.

وەزارەتەکە بڵاویکردووەتەوە،”ئەمڕۆ ١٢ی کانوونی دووهەم، لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ لە باکووری عێراق، شەڕو پێکدادان لە نێوان هێزەکانیان و جەکدارانی پەکەکە روویداوە و بە هۆیەوە پێنج سەربازیان کوژراوە و هەشتی دیکەش برینداربوون کە باری تەندروستی سێ سەربازیان ناجێگیرە.

وەزارەتەکە ڕاشیگەیاندووە کە بریندارەکان بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.

نەڤید زەردی “فێرت کردم”ی بڵاوکردەوە
پێشت نەڤید زەردی “فێرت کردم”ی بڵاوکردەوە
کەشناسی هەرێم: ئەمشەویش بارانبارین و بەفر بەردەوام دەبێت
دواتر کەشناسی هەرێم: ئەمشەویش بارانبارین و بەفر بەردەوام دەبێت
ەیوەندیدار