نەڤید زەردی “فێرت کردم”ی بڵاوکردەوە



هونەرمەندی گۆرانیبێژ نەڤید زەردی نوێترین گۆرانی خۆی بە ناوی “فێرت کردم” بڵاوکردەوە.

ئاوازی گۆرانییەکە خۆی دایناوە و نووسینی رەنج سەنگاوییە،کاری ئەرەنجمێنتی لەلایەن ئەفشین شوکری و کۆستاس کاراگیۆزیدیسەوە بۆ ئەنجامدراوە.

نەڤید زەردی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک ئاماژەی بەوە کرد، ڤیدیۆ کلیپی گۆرانییەکە سبەی شەممە بڵاودەبێتەوە.

بڵاوکردنەوەی گۆرانییەکە پێشتر لە ستۆریی فەیسبووکەکەی رایگەیاندبوو ئەو بەرهەمە بڵاوناکاتەوە، بەڵام دواتر رایگەیاند لەبەر نامە و داواکاری زۆر گۆرانییەکە بڵاودەکاتەوە.

نەڤید زەردی، خەڵکی رۆژھەڵاتی کوردستانە و لە ساڵی ٢٠٠٤ـەوە دەستی بە کاری ھونەری کردووە و دوو ئەلبووم و چەند تراکێکی بڵاوکردووەتەوە و خاوەنی کۆمپانیای (NZ Production) بۆ کاری هونەری.

 

لەبەر ئەم هۆکارانە نانی بەیانی لەبیرمەکەن
پێشت لەبەر ئەم هۆکارانە نانی بەیانی لەبیرمەکەن
تورکیا کوژرانی پێنج سەربازی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند
دواتر تورکیا کوژرانی پێنج سەربازی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند
ەیوەندیدار