هەولێر.. میكسەرێكی كۆنكرێت وەرگەڕا



بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی150مەتری خێرا ، میكسەرێكی كۆنكرێت لەسەر ئەندەرپاسی بەرامبەر شاهان سیتی كۆنترۆلی لەدەستداو وەرگەڕا، لە دەرئەنجامی ڕووداوەكە شۆفێرەكە بە سەختی بریندار بوو.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر بڵاویكردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی150مەتری خێرا ،میكسەرێكی كۆنكرێت بەهۆی تیژڕۆیی وكەمنەكردنەوەی خێرایی لەسەر شوێن پێچەكان ،لەسەر ئەندەرپاسی بەرامبەر شاهان سیتی كۆنترۆلی لەدەستداو وەرگەڕا.

دەشڵێت، لەدەرەنجامی ڕووداوەكە شۆفێرەكە كەخۆی سەرپێچیكار بو بەسەختی بریندار بوو، زیانێكی زۆری مادیش بەر ڕێگاوبانەكەو گاردرێلی ڕاگر كەوت، بۆماوەیەكیش سەر ئەندەرپاسەكە گیراولەكاركەوت.

وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر دەڵێت، ئێمە لێرەوە پرسیاردەكەین، ئەرێ شوفێرانی ئێمە چ جۆرە شەقامێكیان دەوێت بۆیان دروست بكەین بۆئەوەی بەسەلامەتانە بەكاری بێنن، خۆ هەر ئەمشەو گەنجێكیش لەكاتی پێشبڕكێ وكردنەوەی لایڤ و وەستانی بەئۆتۆمبێلەوە لەناوەندی شەقام توشی پێكدادانێكی سەخت بوو.

May be an image of road

May be an image of 1 person and road

May be an image of 5 people, people standing and road

بۆچی هەندێك كەس زیاتر هەست بە سەرما دەكەن
پێشت بۆچی هەندێك كەس زیاتر هەست بە سەرما دەكەن
سێ شەپۆلی نوێی كۆرۆنا بەڕێوەن
دواتر سێ شەپۆلی نوێی كۆرۆنا بەڕێوەن
ەیوەندیدار