بۆچی هەندێك كەس زیاتر هەست بە سەرما دەكەن



هەندێك كەس بەردەوام هەست بە سەرما دەكەن و زۆر كات دەیانەوێت پۆشاكی زیاتر بپۆشن یان گەرمكەرەوە زۆر زیاتر بەكاردەهێنن، یان زۆر زیاتر لە گەرمكەرەوەكان نزیك دەبنەوە.

بەگشتی ھۆكارەكانی ھەستكردن بەسەرما دەگەڕێتەوە بۆ ئەم ھۆكارانەی خوارەوە..
– كەم خوێنی: ئەم حاڵەتە ڕوودەدات كە ڕێژەی خرۆكەی سوری خوێن كەمدەبێتەوە.
– كەم خواردن و نەمانی ئارەزووی خواردن: ئەمە دەبێتە ھۆی كەمبونەوەی چەوری ژێر پێست بۆیە كەسەكە زوتر ھەست بەسەرما دەكات.
– غودەی دەرەقی تەمبەڵ: كاتێك غودەی دەرەقی كەم ئیشدەكات و رێژەی ھۆرمۆنی تایرۆكسین كەمدەبێتەوە لە لەشدا، ئەمەش دەبێتە ھۆی تێكچونی كرداری ڕاچەنین و میتابۆلیزم لەلەشدا و دروست نەكردنی وزەی پێویست بۆ گەرمبونەوە.
– نەخۆشی بۆری خوێن: ئەمەش بەھۆی تەسكی بۆری خوێنەكان كە دەچن بۆ پەلەكان و دەبنە ھۆی ھەستكردن بەسەرماو ھەندێك جار شینبونەوە لە پەلەكاندا.
– ھەر كێشەیەك یان نەخۆشییەك لە ناوچەی (hypothalamus)ی مێشكدا كە وەكو تێرمۆمیتەرێكی گەورەی لەش ئیشدەكات دەبێتە ھۆی تێكچونی پلەی گەرمی لەش.
-فایبرۆمایەڵجیا: بریتییە لەحاڵەتێكی دەگمەنی ڕەقبونی ماسولكەكان و ئازاری بەردەوام ، بینراوە ئەو كەسانەی ئەم حاڵەتەیان ھەیە زۆرتر ھەست بە سەرما دەكەن.
– نەخۆشی شەكرە: بەھۆی بەرزبونەوەی رێژەی شەكری خوێنەوە گورچیلەكان توشی تێكشكاندن دەبن، كە پێیدەوترێت، یەكێك لەنیشانەكانی ئەم حاڵەتە ئەوەیە كەسەكە ھەست بە سەرما دەكات.
– هەندێك برینداری لە پێستدا یاخود پێكان وەكو شكاوی یان برینێكی كۆن، شوێنەكەی هەستیار تر دەبێت بە سەرما.

دكتۆر هەڤین كەمال شاه محەمەد، پسپۆڕی بێھۆشكاری و ئازارشكاندن

ڕووداوێكی هاتووچۆ چوار برینداری لێكەوتەوە
پێشت ڕووداوێكی هاتووچۆ چوار برینداری لێكەوتەوە
هەولێر.. میكسەرێكی كۆنكرێت وەرگەڕا
دواتر هەولێر.. میكسەرێكی كۆنكرێت وەرگەڕا
ەیوەندیدار