“ئەگەر هەیە بەشێکی لوتکەی چیاکان یەکەم بەفری ئەمساڵیان لێ ببارێت “



کەشناسێک پێشبینی بەفر بارین دەکات لە لوتکەی چەند چییایەک، و گۆڕانی کەش و هەوا بۆ ئەم دوو ڕۆژە دەخاتە روو.

محەمەد کەلاری تایبەت بە خەڵک، پیشبینی دەکات و دەڵێت، کاریگەری شەپۆلەکە لە ئەمشەو و سبەی ڕۆژی جومعەدا زیاتر چڕ دەبێتەوە و ئەگەری بارینی باران و بەفری زیاتر و ڕوودانی بروسکی توند هەیە لە

لەگەڵ بارینی تاوە بارانی بەخوڕ و تەرزە لە زۆرێک لە ناوچەکان

ئاماژە بەوەشدەکات، وە ئەگەری چالاک بونی بای باشور لە ئارادایە بە خێرایی ٨-١٥ کیلۆمەتر لە كاتژمێرێکدا کە ئاساییە و جێگەی مەترسی نیە ،

پلەکانی گەرما زیاتر ڕوو لە دابەزین دەکەن بەتایبەت لە ناوچە شاخاوی و کوێستانەکاندا، وە ئەگەری بەفر زیاتر دەبێت بەتایەبەت لە سبەی و درەنگانی سبەی شەوی شەممە،کە ئەگەر هەیە بەشێکی لوتکەی چیاکان یەکەم بەفری ئەمساڵیان لێ ببارێت ،

درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر خرایە خوارەوە
پێشت درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر خرایە خوارەوە
“بانکەکان چەند دۆلاریان دەوێت بۆیان دابین دەکەین”
دواتر “بانکەکان چەند دۆلاریان دەوێت بۆیان دابین دەکەین”
ەیوەندیدار