درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر خرایە خوارەوە



دژەتیرۆری کوردستان بلاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر خرایە خوارەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی کانوونی دووەمی 2024، کاتژمێر 18:50، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کە لە لایەن میلیشیا لەیاسادەرچووەکانەوە ئاراستەی بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرابوو، تێکشکێندراو خرایە خوارەوە.

لەماوەی چەند رۆژی ڕابردوودا، هێرشە درۆنییەکان بۆسەر بنکەی هاوپەیمانان لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر زیادیان کردووە، و بەو هۆیەوە چەند جارێک گەشتەکان لەو فڕۆکەخانەیە ڕاگیراون.

کەشناسی: ئەمشەو بەفر و باران دەبارێت و سبەینێش تەم دروست دەبێت
پێشت کەشناسی: ئەمشەو بەفر و باران دەبارێت و سبەینێش تەم دروست دەبێت
“ئەگەر هەیە بەشێکی لوتکەی چیاکان یەکەم بەفری ئەمساڵیان لێ ببارێت “
دواتر “ئەگەر هەیە بەشێکی لوتکەی چیاکان یەکەم بەفری ئەمساڵیان لێ ببارێت “
ەیوەندیدار