“بانکەکان چەند دۆلاریان دەوێت بۆیان دابین دەکەین”



بانکی ناوەندی عێراق داوا لە سەرجەم بانکە مۆڵەتپێدراوەکان دەکات پێویستان بە هەربڕێک دۆلار هەیە، بانکی ناوەندی ئاگادار بکەنەوە، بۆ ئەوەی بۆیان دابین بکات.
عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق ، داوا دەکات ئەو بانکانە پێویستی خۆیان بۆ پڕکردنەوەی خواست و داواکاری بەشداربوانیان ڕوون بکەنەوە، تاوەکو دۆلاری کاشیان بۆ دابین بکەن.
لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی سەرجەم بانکە مۆڵەتپێدراوەکانی عێراقی کراوە ، پارێزگاری بانکی ناوەندی جەختی کردوەتەوە کە بە خێرایی داواکارییەکان ڕەوانەی بانکی ناوەندی بکەن، بۆ ئەوەی ئەوان بڕی پێویست لە دۆلاری کاش بۆ بانکەکان دابین بکەن.

ئەم هەنگاوەی بانکی ناوەندی لەچوارچێوەی هەوڵەکانیایەتی بۆ دابەزینی نرخی دۆلار، و کەمکردنەوەی دیاردەی بەقاچاخبردنی دۆلار و پابەندبوونی بانکەکانە بە بانکی ناوەنی.

“ئەگەر هەیە بەشێکی لوتکەی چیاکان یەکەم بەفری ئەمساڵیان لێ ببارێت “
پێشت “ئەگەر هەیە بەشێکی لوتکەی چیاکان یەکەم بەفری ئەمساڵیان لێ ببارێت “
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
دواتر بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
ەیوەندیدار