بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە



بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەو هاووڵاتیانەی بەشێوەی ئەلکترۆنی تۆمار نەکراون و ناویان نییە دەبێت پارەی زیادە بدەن.

لە بڵاوکراوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژە بەوەدەکات،  بۆسەرەگرتن و پێدانى پاسپۆرتى ئەلیکترۆنى (حجز الألکتروني)  پیویستە هاوولاتیان سکانی  (QR)ی تایبەت بکەن کە لە پەڕەی تایبەتی و سایتی بەڕێوەبەرایەتی بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئەوەی نۆرەیان بۆ بنوسرێت و کارەکانیان بۆ ڕایی بکرێت، چ بەمەبەستی تازەکردنەوە یان دەرهێنانی پاسپۆرت.

ئاماژەی بەوەشکرد، کاتی سکانکردنەکە شەوى پێنج شەممە لەسەر هەینى بەدواوە ،دواى کاتژمێر(9:00)ى شەو دەست پێ ئەکات دەبێت هاووڵاتیان سکانی بکەن ئەگەر نا سوێن نامێنیت.

جەختیشیکردەوە، هەر هاووڵاتیەک حجزی ئەلیکترۆنی بۆ نەکرا پێویستە (100.000) سەد هەزار دینار رسومات زیادەبدات.

لە ڕێی ئەم لینکەوە دەتوانیت سەرەگرتن بۆ پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی ئەنجام بدەیت :-

https://www.epp.iq/home

“بانکەکان چەند دۆلاریان دەوێت بۆیان دابین دەکەین”
پێشت “بانکەکان چەند دۆلاریان دەوێت بۆیان دابین دەکەین”
لەکاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دۆلار گۆڕانکاری بەسەرداهات
دواتر لەکاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دۆلار گۆڕانکاری بەسەرداهات
ەیوەندیدار