تەکیەی کەسنەزانی دەربارەی یەکتربڕەکەی بەختیاری ڕوونکردنەوە دەدات



تەکیەی قادری کەسنەزانی لە سلێمانی ڕەتیدەکاتەوە ڕێگرییان بۆ پڕۆژەی یەکتربڕی بەختیاری دروست کردبێت کە لە نزیك تەکیەکە دروست دەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەبدولوەهاب کەسنەزانی وتەبێژی تەکیەی قادری کەسنەزانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕەتیکردەوە کە هیچ ڕێگرییەکیان بۆ پڕۆژەی یەکتربڕی بەختیاری دروست کردبێت و ڕایگەیاند، بە پێچەوانەی ئەو دەنگۆیانەی بڵاوکراونەتەوە، ئێمە زۆر هاوکاری تەواوکردنی پڕۆژەکەین.

ئەوەشی خستەڕوو کە بە هۆی نزیکیی پڕۆژەکە لە بارەگای تەریقەتەکەیان، سەرەتا هەندێك لێکتێنەگەیشتن لەگەڵ کۆمپانیای جێبەجێکاردا دروست بوو، بەڵام دواتر کێشەکە چارەسەر کرا و ڕێککەوتن کرا، هەرچەندە کۆمپانیاکە ڕێککەوتنەکەی جێبەجێ نەکردووە.

وتەبێژی تەریقەتی کەسنەزانی وتیشی: “ئێمە بەشێکین لە پاراستنی ئاسایشی سلێمانی و ئاواتمان ئەوەیە خەڵکەکەی بە ئارامی بژین”.

داواشی لە میدیاکان کرد لەسەر بابەتێك قسە نەکەن کە زانیارییان لەبارەیەوە نەبێت.

پرۆژەی یەكتربڕی باخی بەختیاری ٪٩٠ی كارەكانی تەواو بووە، بڕیارە تا مانگی ئاداری داهاتوو تەواو بکرێت.

ڕیزبەندی بەهێزترین پاسپۆرتەکانی جیهان ڕاگەیەنرا
پێشت ڕیزبەندی بەهێزترین پاسپۆرتەکانی جیهان ڕاگەیەنرا
سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس شاشەی 2024ی Neo QLED و MICRO LED و OLED و Lifestyle نمایش دەکات
دواتر سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس شاشەی 2024ی Neo QLED و MICRO LED و OLED و Lifestyle نمایش دەکات
ەیوەندیدار