ڕیزبەندی بەهێزترین پاسپۆرتەکانی جیهان ڕاگەیەنرا



لیستی بەهێزترین پاسپۆرتەکانی جیهان بەردەوام لە گۆڕاندایە، هەندێک لە حکومەتەکان لەگەڵ وڵاتانی دیکەدا ڕێککەوتنیان ئەنجامداوە بەرامبەر بە رێکارەکانی وەرگرتن و پێدانی ڤیزا.

 

ئاژانسی بلومبێرگ چاودێری بەهێزترین پاسپۆرتەکانی بۆ ساڵی ٢٠٢٤ کرد، و ئاماژەی بەوەدا کە هەندێک وڵات باڵادەستی خۆیان لە ریزبەندییەکەدا لەدەستداوە، لەکاتێکدا وڵاتانی دیکە لەڕووی ئەگەری گەشتکردنی هاووڵاتیانیان بەبێ ڤیزەی پێشوەختە پێشکەوتوون.

 

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، گۆڕانکاری لە جیهانی پاسپۆرتدا ڕوویداوە، لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا سەنگافورە و ژاپۆن شانازییان بە بەهێزترین پاسپۆرتی جیهانەوە کردووە، بەمەش ڕێگە بە هاووڵاتیانیان دراوە بچنە ژمارەیەکی زۆرتر لە وڵاتان بەبێ ڤیزەی پێشوەختە، بەڵام ئەمساڵ شتەکان گۆڕاون.

 

چوار وڵاتی ئەوروپی توانیان پلەی یەکەم لە پێوەرەکانی پاسپۆرتی هێنلی ساڵی ٢٠٢٤ لەگەڵ ژاپۆن و سەنگافورە هاوبەش بکەن و ئێستا دانیشتوانی فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا و ئیسپانیا لە کۆی ٢٢٧ شوێن بەبێ ڤیزە دەتوانن بچنە ١٩٤ ولات، ئەمەش سێ هێندە زیاترە لە ساڵی ڕابردوو.

 

کۆریای باشوور، سوید و فینلاند یەک پلە بەرزبوونەوە و بە هاوبەشی پلەی دووەمیان بەدەستهێنا، بە دەستگەیشتن بە ١٩٣ شوێنی مەبەست.

نەمسا، دانیمارک، ئێرلەندا و هۆڵەندا پلەی سێیەمیان بەیەکەوە گرتووە، کە دەتوانن بچنە 192 شوێن.

 

بەریتانیا بە هاوبەشی لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا لە پلەی چوارەمی هاوبەشدایە، کە دەستی بە 191 شوێنی مەبەست دەگات، لەکاتێکدا ئەمریکا پلەی حەوتەمی هاوبەشی لەگەڵ وڵاتانی دیکەدا هێشتۆتەوە (188 شوێنی مەبەست).

دە ساڵ لەمەوبەر هەردوو وڵات (ئەمریکا و بەریتانیا) پلەی یەکەمیان بە هاوبەشی هەبوو.

 

بەگوێرەی ماڵپەڕی بلومبێرگ، بەراوردکردنی لیستی ئەمساڵ لەگەڵ ڕیزبەندی ساڵی ٢٠١٤ هەندێک گۆڕانکاری گەورەی دیکە ئاشکرا دەکات.

ئیمارات لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا خێراترین داواکاری بوو، بازدانی بۆ پلەی یازدەهەم، وایکرد پاسپۆرتەکەی ڕێگە بە هاووڵاتیانی بدات بەبێ ڤیزا بچنە 183 شوێنی مەبەست.

 

چین کە ئەمساڵ دوو پلە بەرزبووەوە و پلەی ٦٢ی بەدەستهێنا، هاووڵاتیانی وڵاتەکەی سوود لە چوونە ناوەوەی بێ ڤیزە بۆ ٨٥ شوێنی مەبەست وەردەگرن، کە ئەم رێژەیە نزیکەی دوو هێندە زیاترە لە ١٠ ساڵ لەمەوبەر.

 

پێنج وڵاتی کۆتایی ریزبەندییەکەی بلومبێرگ دوای ئەفغانستان بریتین لە سووریا (دەستگەیشتن بە ٢٩ وڵات)، عێراق (٣١ وڵات)، پاکستان (٣٤)، یەمەن (٣٥)، سۆماڵ (٣٦) وڵات.

 

پاڵپشتی لە پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی پێشمەرگە دەکرێت
پێشت پاڵپشتی لە پرۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی پێشمەرگە دەکرێت
تەکیەی کەسنەزانی دەربارەی یەکتربڕەکەی بەختیاری ڕوونکردنەوە دەدات
دواتر تەکیەی کەسنەزانی دەربارەی یەکتربڕەکەی بەختیاری ڕوونکردنەوە دەدات
ەیوەندیدار