بۆچی یەکتربڕی باخی بەختیاری تەواو ناکرێت؟



كاركردن لە پڕۆژەی یەكتربڕی باخی بەختیاری بەردەوامە، لە کاتێکدا بڕیار بوو ئەمڕۆ کارەکانی تەواوبکرێت سەرۆکی شارەوانی سلێمانیش دەڵێت، ” ئێمە پەنامان بردووەتە بەر یاسا بۆئەوەی گرفتەکان چارەسەرببن”.

بەپێی زانیارییەکان كاركردن لە پرۆژەكەدا بە سێ قۆناغ ئەنجامدەدرێت، قۆناغی یەکەم و دووەم تەواوبووە، قۆناغی سێیەمی ماوە، تا ئێستا کارەکان نەوەستاون بەڵكو رێگری لە ئەنجامدانی كاری قیركردنی بەشێكیدا هەیە و لە هەوڵی چارەسەركردنیداین.

لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “دەبوایە ئێستا پڕۆژەکە تەواو ببوایە، بەڵام بەهۆی ڕێگرییەکانەوە نەتوانراوە تەواوبکرێت، ئێستا خەریکی لێکۆڵینەوەکانین و بەپێی بەڵگەنامە یاساییەکان ئەو زەوییە موڵکی حکومەتە و هیچ کەسێکی دیکە مافی خاوەندارێتی کردنی نییە “.

پرۆژەی یەكتربڕی باخی بەختیاری ٪٩٠ی كارەكانی تەواو بووە، ئەگەر رێگری و ئاستەنگ نەیەتە پێشەوە تا مانگی ئاداری داهاتوو بە تەواوی ئامادە دەبێت، لە کاتێکدا تا ئێستا دووجار ئاستەنگی بۆ دروستکراوە

هاوکات کارەکانی پڕۆژەی یەكتربڕی باخی بەختیاری ماوەی ساڵێک و سێ مانگە دەستیپێکردووە، کە بریتییە لە دوو ئەندەرپاس و لەلایەن كۆمپانیای دەروازەی گەرمیان و بە سەرپەرشتیی شارەوانیی سلێمانی بە گوژمەی ١٢.٥ ملیار دینار ئەنجامدەدرێت.

ڕۆژی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەستنیشان کرا
پێشت ڕۆژی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەستنیشان کرا
“چارەنووسی مووچەی ئەم مانگەش ناڕوونە”
دواتر “چارەنووسی مووچەی ئەم مانگەش ناڕوونە”
ەیوەندیدار