“بەشێک لە کێشەکانی ناوخۆی عێراق پەیوەستە بە وڵاتانی دراوسێیەوە”



وەزیری دەرەوەی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵەکانی ئەلعەرەبییە و ئەلحەدەس ڕایگەیاند، “عێراق دیاریدەکات کە پێویست یان پێویستنەبوونی هێزەکانی ئەمریکا دیاری دەکات”، جەختیشی لەوە کردەوە کە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەسەر داوای حکومەتی عێراق لەوڵاتەکەیدا بوونیان هەیە”.

 

فواد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە درێژەی قسەکانیدا وتی: نامانەوێت دۆخێکی خراپ لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ واشنتۆن بێنینە ئارا، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە “پێویستە لە ناوخۆدا هیزەکانمان ئامادە بکرێت پێش دەستپێکردنی دانوستانەکان بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، لە ژێر ڕۆشنایی ئەنجامی دانوستانەکانیش بڕیاری پێویست دەدرێت لەمبارەیەوە”.

 

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لە ڕابردوودا دانوستان هەبووە، وەفدێکی سەربازی و ئەمنییش لە واشنتۆن چەند مانگێک لەمەوبەر پەیوەست بەم بابەتە دانوستانیان هەبووە، ئێستا پڕۆسەی دانوستان لەگەڵ واشنتۆن وەستاوە، بەڵام بەم نزیکانە وادەی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان ڕادەگەیەنین.

 

ڕایگەیاند؛ بەغدا دڵنیایی داوه به واشنتن که حکومەتی عێراق “پابەنده به هێورکردنەوەی ئەو دۆخەی لە عێراق دژی هێزەکانی هاوپەیمانان هاتووەتە ڕووداوەکانی ئەم دواییەش قبوڵکراو نین”.

 

 

ناوبراو پێیوایە، هێرشەکان کە بنکە سەربازییەکان دەکەنە ئامانج، دەبێت “لەلایەن هەردوو لایەنەوە مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت”، ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆکوەزیران بەردەوام کاردەکات بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ هەموو لایەنەکان بۆ ئەوەی دۆخەکە بگاتە ئارامی.

 

حسێن جەختی لەوەش کردەوە کە “پێشێلکردنی دۆخی ئەمنی عێراق لەلایەن هیچ لایەنێکەوە، چ دەرەکی یان ناوخۆیی، ڕێگەپێدراو نییە”.

 

سەبارەت بەو هێرشانەی کە هەرێمی کوردستانیان کردۆتە ئامانج، فواد حوسێن وتی، هێرش بۆ سەر هەرێمی کوردستان هێرشە بۆ سەر حکومەتی فیدراڵی، بەردەوامی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر هەرێمی کوردستان کاریگەری لەسەر دۆخی گشتی عێراق دەبێت.

 

ئەو پێی وابوو “بەشێک لەو کێشانەی عێراق بەدەستیەوە دەناڵێنێت بەهۆی ململانێی ئەمریکا و ئێرانەوەیە، ئەم ململانێیە لە گۆڕەپانی عێراقدا ڕەنگدانەوەی دەبێت، چونکە گۆڕەپانێکی کراوەیە”.

 

وەزریری دەرەوەی عێراق ڕوونی کردەوە؛ “بەشێک لە کێشەکانی ناوخۆی عێراق پەیوەستە بە وڵاتانی دراوسێیەوە”.

“چارەنووسی مووچەی ئەم مانگەش ناڕوونە”
پێشت “چارەنووسی مووچەی ئەم مانگەش ناڕوونە”
هەواڵگری ئێران وردەکاری نوێ سەبارەت بە تەقینەوەکانی کرمان ئاشکرا دەکات
دواتر هەواڵگری ئێران وردەکاری نوێ سەبارەت بە تەقینەوەکانی کرمان ئاشکرا دەکات
ەیوەندیدار