هەواڵگری ئێران وردەکاری نوێ سەبارەت بە تەقینەوەکانی کرمان ئاشکرا دەکات



وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران وردەکاری نوێی سەبارەت بە هێرشەکانی کرمان ئاشکرا کرد، لەوانەش دروستکەری بۆمب بۆ ئەنجامدانی تەقینەوەکان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ئێران، ئەنجامدەر و پاڵپشتی سەرەکیی ئەو ئۆپەراسیۆنە تاوانکارییەی شاری کرمان کەسێکی تاجیکی بووە کە هەڵگری نازناوی “عەبدوڵڵا تاجیکی”یە.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەکردووە، “ئەم کەسە بە شێوەیەکی نایاسایی لە سنووری باشووری ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ ژنێک و منداڵێک لەلایەن قاچاخچییەکانەوە هاتووەتە ناو ئێران، لە ١٩ی کانوونی یەکەم چووەتە پارێزگای کرمان و لە خانوویەکی کرێدا ماوەتەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو، ” ئەو کەسە تایبەتمەند بووە لە دروستکردنی بۆمب، هەروەها لە تێکەڵکردنی پێکهاتەی تەقینەوە و کارەبایی جۆراوجۆر و بەرهەمهێنانی بۆمب، دواجار دوو ڕۆژ پێش کارەساتە دڵتەزێنەکەی پارێزگای کرمان کە باسی لێوە دەکرێت وڵاتەکەی بەجێهێشتووە”.

دوێنێ چوارشەممە، ئەحمەد وەحیدی، وەزیری ناوخۆی ئێران ناسنامەی ئەو دوو خۆکوژەی ئاشکرا کرد کە چەند ڕۆژ لەمەوبەر لە شاری کرمان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە هێرشە تیرۆریستییەکەیان ئەنجام دا.

ئەحمەد وەحیدی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، “یەکێک لە خۆکوژەکان تاجیکییە، ئەگەری زۆریش هەیە خۆکوژی دووەمیش تاجیکی بێت، هاوکات دەزگا ئەمنییەکان دەستیان بەسەر کەلوپەلی دیکەدا گرتووە کە لەبەردەستی تیرۆریستاندا بوون”.

پێشتر، دادستانی گشتیی پارێزگای کرمان، مەهدی بەخشی، دەستبەسەرکردنی ٣٢ کەسی لە دۆسیەی تاوانی تیرۆریستیی کرمان ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.

“بەشێک لە کێشەکانی ناوخۆی عێراق پەیوەستە بە وڵاتانی دراوسێیەوە”
پێشت “بەشێک لە کێشەکانی ناوخۆی عێراق پەیوەستە بە وڵاتانی دراوسێیەوە”
حکومەتی هەرێم: دادوەرێكی ئەمریكی دەڵێت مافی بەڕێوەبردنی کەرتی نەوت و غازتان هەیە
دواتر حکومەتی هەرێم: دادوەرێكی ئەمریكی دەڵێت مافی بەڕێوەبردنی کەرتی نەوت و غازتان هەیە
ەیوەندیدار