“چارەنووسی مووچەی ئەم مانگەش ناڕوونە”



پەرلەمانتارێکی کورد پێیوایە بە هۆی ئەو گرفتانەی بۆ ڕێککەوتنەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا دروست دەکرێن، دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی هەرێم ناڕوونە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، دارا سێکانیانی، ئەندامی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەران دەربارەی ڕێککەوتنە داراییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا ڕایگەیاند، بەداخەوە لەمپەڕ و گرفتی گەورە بۆ ڕێککەوتنەکانی مووچە دروست دەکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە سەرباری خەرجنەکرنی مووچەی سێ مانگی کۆتایی 2023، “ئایندەی مووچەی ئەم مانگەش زۆر ڕوون نییە”.

دارا سێکانیانی کە ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامییە، داوای لە فراکسیۆنە کوردستانییەکان کرد بە یەکدەنگیی کار بۆ دەستخستنی پشتیوانیی شیعەکان و سوننەکان بکەن لە هەموارکردنەوەی یاسای بودجە و گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە جەرخی فیعلییەوە بۆ خەرجی حاکیمە، کە چاوەڕوان دەکرێت بەو هەنگاوە کێشەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چارەسەر بێت.

ڕاشیگەیاند داوایان لە فراکسیۆنە کوردستانییەکان کردووە، کورد لە بەرامبەر پشتیوانیکردنی کاندیدی سەرۆکی پەرلەمان بۆ وەرگرتنی پۆستەکە، مەرجی چارەسەرکردنی کێشەی بودجە، بەپارێزگابوونی هەڵەبجە، شایستەی دارایی زیندانیان سیاسی و قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی ڕژێمی پێشووی بۆ دابنێن.

بۆچی یەکتربڕی باخی بەختیاری تەواو ناکرێت؟
پێشت بۆچی یەکتربڕی باخی بەختیاری تەواو ناکرێت؟
“بەشێک لە کێشەکانی ناوخۆی عێراق پەیوەستە بە وڵاتانی دراوسێیەوە”
دواتر “بەشێک لە کێشەکانی ناوخۆی عێراق پەیوەستە بە وڵاتانی دراوسێیەوە”
ەیوەندیدار