نانەواخانەکانی هەولێر بایکۆتیان شکاند و سبەینێ کاردەکەن





نانەواخانەکانی شاری هەولێر بایکۆتیان شکاند و سبەی پێنجشەممە دەستبەكاری ئاسایی خۆیاندەكەنەوە.

سەرۆكی ئەنجومەنی نانەواخانەكانی هەولێر ڕایگەیاند، بایكۆتی كاركردنمان شكاند و بەیانی دەست بەكاركردنی خۆماندەكەینەوە تاوەكو دەگەین بە ڕێكکەوتنی بنەبڕ لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتیش لەهەوڵی چارەسەركردنی كێشەكانمانە .

وتیشی: تاوەكو ئێستا ئارد و غازیان وەرنەگرتوە و هاوشێوەی جاران كاردەكەن تا بەتەواوی ڕێكکەوتن دەكەن.

ئەوە لە کاتێکدایە کە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٦١٠ نانەواخانەی هەولێر کارکردنیان ڕاگرت و داوایان لە سەرۆکی حکومەت کرد بڕیارەکەی حکومەتی خۆجێیی هەولێر بۆ هەرزانکردنی نرخی نان و سەموون ڕابگرێت و وتیان:”دەست خراوەتە گیرفانمانەوە”.

هەروەها رۆژی ٩-١-٢٠٢٤، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بابەتی هەرزانکردنی نرخی نان و سەموون وەکو خۆی نەگەیشتبووە خاوەنی نانەواخانە و فڕنەکانی سەموون و داواکارییەکانیان جێبەجێ کراوە

رۆژی ٨ی ئەم مانگە خاوەن نانەواخانەکانی شاری هەولێر دژی بڕیاری کردنی ١٠ نان بە هەزار دینار خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و خاوەن ، نانەواخانەیەکیش بە ناوی ئیدریس مەسعود، بە توندی دژی ئەو هەنگاوەی حکومەتی هەرێم قسەی کرد و داوایکرد چاکسازی لە سەرەوە دەستپیبکات نەك گوشار لەسەر نانەواخانە و فڕنەکانی سەموون دروست بکەن.

چەند کاتژمێرێك دوای بڵاوبوونەوەی قسەکانی لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا، ئیدریس مەسعود لەلایەن هیزێکی ئەمنیی هەولێرەوە دەستگیرکرا و دواتر 24 پارێزەری خۆبەخش ئامادەییان بۆ بەرگریکردن لە دۆسیەکەی ڕاگەیاند و دواتریش ئازادکرا و دوای ئازادکردنیشی داوای لێبوردنی لە خەڵک کرد،

 

پەرلەمانتارێکی پارتی نوێترین زانیاری دەربارەی کێشەی مووچە ئاشکرا دەکات
پێشت پەرلەمانتارێکی پارتی نوێترین زانیاری دەربارەی کێشەی مووچە ئاشکرا دەکات
دامەرزێنەری سناپ چات:سۆشیال میدیا مردووە بژی سناپ چات
دواتر دامەرزێنەری سناپ چات:سۆشیال میدیا مردووە بژی سناپ چات
ەیوەندیدار