دامەرزێنەری سناپ چات:سۆشیال میدیا مردووە بژی سناپ چات



ئێڤان شپیگڵ، داهێنەر و خاوەنی تۆڕی کۆمەڵایەتی “سناپچات” نامەیەکی بۆ کارمەندەکانی ناردووە و نووسیویەتی:”سۆشیال میدیا مردووە، بژی سناپ چات”.

بەپێی راپۆرتێکی ماڵپەڕی “Bussiness insider”، ئێڤان شپیگڵ، بەڕێوەبەری سناپ چات رایگەیاندووە، “سۆشیال میدیا مردووە” و هێرشی کردووەتە سەر رکابەرەکانی، پێشبینی کردووە کۆمپانیاکەیان سەرکەوتوو بێت و زاڵ بێت بەسەر مۆبایلە زیرەکەکاندا و بەتایبەت بەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تردا.

هەروەها بە کارمەندەکانی کۆمپانیاکەی وتووە، کار بۆ پلاتفۆرمێکی دەگمەنی سۆشیال میدیا دەکەن کە بەڕاستی خەڵک دڵخۆش دەکات.

سپیگل وتی کۆمپانیاکە ، گەیشتووەتە خاڵی وەرچەرخانێکی ڕاستەقینە، لە هەمان کاتدا هێرشی کردە سەر ڕکابەرەکانی کە بە شێوەیەکی ناڕوون ئاماژەی پێکردووە وەک فەیسبووک و ئینستاگرامی مێتا، لەگەڵ پلاتفۆرمی ئێکس کە پێشتر بە تویتەر ناسرابوو.

“لە ماوەی نیوەی یەکەمی ئەمسالدا، سناپ چات سەرنجی لەسەر کۆکردنەوەی چەندین پڕۆژەی سەرەکی دەبێت کە وا دادەنرێت پێویست بن بۆ سەرکەوتنی درێژخایەنی کۆمپانیاکە، ئەمەش لەرووی زیادکردنی گەشەی بەکارهێنەران لە بازاڕە پێشکەوتووەکانی وەک ئەمریکای باکور و ئەوروپا زیاد دەکات”.ئێڤان شپیگڵ، بەڕێوەبەری سناپ چات وادەڵێت.

تۆڕی کۆمەڵایەتی سناپ چات بەکاردێت بۆ ناردنی نامە و پەیوەندیکردن، یەکەمجار لە ساڵی ٢٠١١ لەلایەن ئێڤان شپیگلی ئەڵمانییەوە دامەزرا.

پێشت نانەواخانەکانی هەولێر بایکۆتیان شکاند و سبەینێ کاردەکەن
رێباز حەملان:مووچەی خەڵکی کوردستان دەبێت لە بەغدا دابین بکرێت
دواتر رێباز حەملان:مووچەی خەڵکی کوردستان دەبێت لە بەغدا دابین بکرێت
پەیوەندیدار