زانکۆی سلێمانی لەسەر پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان هاتە دەنگ



سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی، لە بەیاننامەیەکدا داوا لە حکومەتی هەرێم دەکات بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە دژوارە، دەست بە پلە بەرزکردنەوەی مامۆستایان بکات.

ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی ئەمڕۆ چوار شەممە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژە بەوەدەکات، سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی بەڕێز و پێزانینێکی زۆرەوە سوپاسی مامۆستایان و فەرمانبەران دەکات، کە لەم دۆخە دژوارەدا بەوپەڕی بەرپرسارێتییەوە ئەرکەکانیان جێبەجێ کردووە و هەر بەهۆی لەخۆبردوویی و دڵسۆزیی ئەوانیشەوەیە، کە بەردەوام زانکۆی سلێمانی لە پێشەنگیدایە.

ڕوونیشیکردۆتەوە، لە ڕێگەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی داوا لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم وەک هەستکردنیان بە بەرپرسیارێتی لە بەرامبەر ئەم دۆخە، لە زووترین کاتدا بەپێی یاسا بەرکارەکان دەست بە پلە بەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران بکەنەوە.

دەشڵێت، بە مامۆستایان و فەرمانبەرە دڵسۆزەکانمان ڕادەگەیەنین کە ئەنجومەنی زانکۆ هەموو هەوڵێک دەدات بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانتان و جەختیش دەکەینەوە، کە ئێمە بەشێکی دانەبڕاوین لە ئێوە و هەمووان بەیەکەوە کۆمەڵگەی زانکۆ پێکدەهێنین.

دەقی بەیاننامەکەی ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی:

سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی بەڕێز و پێزانینێکی زۆرەوە سوپاسی مامۆستایان و فەرمانبەران دەکات، کە لەم دۆخە دژوارەدا بەوپەڕی بەرپرسارێتییەوە ئەرکەکانیان جێبەجێ کردووە و هەر بەهۆی لەخۆبردوویی و دڵسۆزیی ئەوانیشەوەیە، کە بەردەوام زانکۆی سلێمانی لە پێشەنگیدایە.

هاوکات ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی وەک هەستکردن بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ، وەک هەمیشە کە لە خەمیاندا بووە، لە ڕێگەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی داوا لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەکات لەم دۆخە دژوارەی مامۆستایان و فەرمانبەران، وەک هەستکردنیان بە بەرپرسیارێتی لە بەرامبەر ئەم دۆخە، لە زووترین کاتدا بەپێی یاسا بەرکارەکان دەست بە پلە بەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران بکەنەوە.

بە مامۆستایان و فەرمانبەرە دڵسۆزەکانمان ڕادەگەیەنین کە ئەنجومەنی زانکۆ هەموو هەوڵێک دەدات بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانتان و جەختیش دەکەینەوە، کە ئێمە بەشێکی دانەبڕاوین لە ئێوە و هەمووان بەیەکەوە کۆمەڵگەی زانکۆ پێکدەهێنین.

ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی
١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤

ساڵرۆژی 128 ساڵەی رۆژی جیهانی سینەما بەرێوەچوو
پێشت ساڵرۆژی 128 ساڵەی رۆژی جیهانی سینەما بەرێوەچوو
هاتووچۆی سلێمانی كاتی خستنەكاری كامێراكان ئاشكرادەكات
دواتر هاتووچۆی سلێمانی كاتی خستنەكاری كامێراكان ئاشكرادەكات
ەیوەندیدار