ساڵرۆژی 128 ساڵەی رۆژی جیهانی سینەما بەرێوەچوو



پارێزگاری هەولێر بۆ ماوەی یەک ساڵ بە خۆرایی هۆڵی ئیمپایەری بۆ سینەماکاران تەرخان کرد.

ئەمشەو چوارشەممە رێکەوتی 10-1-2024 بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و ئاریان سەلاحەددین بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان و فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى ، کەرنەڤالی ساڵرۆژی 128 ساڵەیی رۆژی جیهانی سینەما بەرێوەچوو ، کە بەرێوەبەرایەتی سینەمای هەولێر بە هەماهەنگی بەرێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر سازی دابوو،

لە کەرنەڤالەدا مژدەیی ئەوە بە سینەماکارو فیلمسازان راگەێندرا کە پارێزگاری هەولێر هۆڵی ئیمپایەر سینەمای بۆ ماوەی یەک ساڵ بە شێوەی خۆرایی بۆ جموجۆڵ و پرۆژە و کار و چالاکییەکانی سینەماکارانی هەولێر تەرخان کردووە،

پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەدا، ئەم سەپۆرت و پاڵپشتیە ئەوە دەگەیەنێ کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان گرنگی باشتر بە ژینگەی سینەماو ژێرخانی سینەمای کوردی دەدات .

لە کەرنەڤاڵەکەدا چەند چالاکییەک لەبواری هونەری سینەما بەڕێوە چوو …

هاوکات چەند کورتە فیلمێک پێشکەشکراو هەروەها خەڵات بەخشرایە چەند کۆمپانیایەکی سینەما و ئەکتەرو دەرهێنەرێکی بواری سینەما.

پێنج ڕێگا بۆ زیادكردنی ڤیتامین (D) لە زستاندا
پێشت پێنج ڕێگا بۆ زیادكردنی ڤیتامین (D) لە زستاندا
زانکۆی سلێمانی لەسەر پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان هاتە دەنگ
دواتر زانکۆی سلێمانی لەسەر پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان هاتە دەنگ
ەیوەندیدار