مەسعود بارزانی پیرۆزبایی لە د. عەلی قەرەداغی دەکات



مەسعود بارزانی پیرۆزبایی لە د. عەلی قەرەداغی دەکات، بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی یەکێتیی جیهانی زانایانی موسڵمان.

ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە د. عەلی قەرەداغی کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی یەکێتیی جیهانی زانایانی موسڵمان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

رۆژی دووشەممە، د. عەلی قەرەداغی بە دەنگی ٪٩١ بەشداربووانی شەشەمین کۆنگرەی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسوڵمانان بەدەستهێنا و بە سەرۆکی یەکێتیەکە هەڵبژێردرا کە پێشتر یوسف قەرەزاوی تا ئەو کاتەی کۆچی دوایی کرد لەو پۆستەدا بوو.

د. عه‌لى قه‌ره‌داغى له‌ گوندى نه‌وتى سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ى قه‌ره‌داغى پارێزگاى سلێمانى له‌ مانگى ته‌مموزى ساڵى ١٩٤٩ لەدایکبووە، له‌ ساڵى ١٩٦٩ په‌یمانگەى ئیسلامى ته‌واوکردووه‌.

له‌ ساڵى ٢٠٠٤ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك زاناى جیهانى، یه‌كێتى جیهانى زانایانى موسوڵمانیان دامه‌زراندووه‌، له‌ ساڵى ٢٠١١ بووه‌ته‌ ئه‌میندارى گشتىی یه‌كێتیى جیهانى زانایانى موسڵمان تا ساڵى ٢٠٢٤ کە بە دەنگی زۆرینه‌ى ئه‌ندامانى كۆنگره‌ بووەته‌ سه‌رۆكى یه‌كێتییەکە.

 

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەموو هەنگاوێکمان لە پێناو کوردستاندایە
پێشت بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەموو هەنگاوێکمان لە پێناو کوردستاندایە
مەسرور بارزانی: لە هیچ کەس و هیچ لایەنێک قبووڵ ناکەم، دەست بۆ خەڵکی کاسبکار و هەژار ببات
دواتر مەسرور بارزانی: لە هیچ کەس و هیچ لایەنێک قبووڵ ناکەم، دەست بۆ خەڵکی کاسبکار و هەژار ببات
ەیوەندیدار