بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەموو هەنگاوێکمان لە پێناو کوردستاندایە



بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دیدارێکدا لەگەڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ڕایگەیاند، هەموو هەنگاوێکمان لە پێناو کوردستاندایە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە یاوەریی دلێر سەید مەجید سەردانی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجوومەنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی کرد.

‏‎به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتیی، لە دیدارەکەدا پرسە حزبی و ڕێكخراوەییەكان گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە سەرخستنی سیاسەت و ستراتیژی نوێی یەكێتی كرایەوە كە خۆی لە خزمەتكردنی خەڵك، بەهێزتركردنی پێگەی هەرێم و پاراستنی یەكێتی ناو یەكێتی دەبینێتەوە.

‏‎هاوکات بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دیدارەکەدا روونیکردەوە، هەموو ئەو بڕیارانەی دەدرێن لە چوارچێوەی بڕیار و ڕاسپاردەكانی كۆنگرەی پێنجەم و لە ژێر ڕۆشنایی پەیڕەوی نوێییە، هەموو هەنگاوێكیشمان لە پێناو كوردستان و خەڵكە خۆشەویستەكەیدایە.

نرخی دۆلار بەرزبووەوە
پێشت نرخی دۆلار بەرزبووەوە
مەسعود بارزانی پیرۆزبایی لە د. عەلی قەرەداغی دەکات
دواتر مەسعود بارزانی پیرۆزبایی لە د. عەلی قەرەداغی دەکات
ەیوەندیدار