بۆچوونی هاووڵاتییان لەسەر مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان وەردەگیرێت



محەمەد شیاع سودانی داوای کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانانی لە عێراق کرد، وەزارەتی بەرگری ئەمریکاش ڕەتیکردەوە، ئێستا حکومەت لە ڕێگەی نامەی مۆبایلەوە بۆچوونی هاووڵاتییان لەبارەی مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان وەردەگرێت.

دوای ئەوەی لەماوەی رابردوو، حکومەتی عێراق داوای کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کرد و پنتاگۆنیش وتی، “لە ئێستادا هەنگاوی لەو جۆرە نانێین”، بۆیە حکومەت لە ڕێگەی ناردنی نامەی مۆبایلەوە ڕای هاوڵاتییانی لەو بارەیەوە وەردەگرێت.

حکومەتی عێراق یەکەمجارە لە ڕێگەی کورتە نامەی مۆبایلەکانیانەوە پرسیار لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات، بۆچوونیان دەربارەی مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق وەردەگرێت.

لە نامەکەدا نووسراوە: هاوڵاتی خۆشەویستی عێراقیی، لەگەڵ ئەوەدای هێزەکانی هاوپەیمانان لەناو عێراقدا بمێننەوە و بەردەوام بن لە ئەرکەکەیان یاخود نا؟ دواتریش لە ڕێگەی لینکێکەوە هاووڵاتییان دەتوانن وەڵامبدەنەوە.

ئەم هەنگاوەی حکومەتی عێراق لە کاتێکدایە کە هێرشی گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران و هێزەکانی ئەمریکا لەناو عێراقدا بەردەوامی هەیە، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاندووە تا ئێستا زیاتر لە ١٢٧ جار هێرشکراوەتە سەربنکەکانیان لە عێراق و سووریا.

ئەمڕۆش جارێکی دیکە هێرشکرایەوەسەر بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر، بەڵام لە ڕێگەی سیستمی به‌رگری ئاسمانی هێزه‌كانی ئه‌مریكا  تێكشكێنراون.

هاوکات لە پێشتردا محەمەد شیاع سودانی داوای کۆتاییهێنانی ئەرکی هاوپەیمانی سەربازی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا کرد، بەڵام ڕۆژی دووشەممە پنتاگۆن ڕایگەیاند، لە ئێستادا بەنیازی کشانەوەی هێزەکانیان لە عێراق نین.

 

پەروەردەمان باش
پێشت پەروەردەمان باش
نانەواخانەیەك لە هەولێر گڕی گرت
دواتر نانەواخانەیەك لە هەولێر گڕی گرت
ەیوەندیدار