پەروەردەمان باش



نیگار ڕەشید- مامۆستا

لە نێوان فەوتان و نەفەوتانی خوێندن، ئێمە دەمانەوێ چ بکەین؟ کاتێک دەڵێین با خوێندنی منداڵ نەفەوتێ.

فەوتان چییە؟ بەڕێکردن و پینەکردنی ساڵێک بە چەند مانگێک؟

پەروەردە خۆی چییە و چ مانایەکی وەرگرتووە لەم هەرێمە؟ زانست چی بەرهەم هێناوە؟ مرۆڤی زانا و داهێنەر بۆ دروستنەبووە؟

چ جۆرە مرۆڤێکمان بەرهەمهێناوە و ئەمانەوێ چ جۆرێک لە مرۆڤ بەرهەمبهێنین؟ چیدەکەین لەم کۆمەڵگایە و ئەمانەوێ سەری لەکوێوە دەرچێت؟

وێرانکردنی کەرتی پەروەردە و ژینگەی شار لە بەرژەوەندی کێدایە؟

بەم شێوەیە چ هەیکەلێک دەدەینە سیستەم و چوارچێوەی دەوڵەت و نیشتیمانداری؟ چ مانایەک دەبەخشینە دونیا وەکو کورد؟

بونیادنان چییە لێرە؟

شتێک لێرەدا کەس نایزانێ ئەوەیە، کە بونیادنان بە تاکەکانی کۆمەڵ دەکرێت، نەک تاکەکانی کۆمەڵ بکرێتە بلۆک و خەڵوز بۆ بونیاد.

شتێک لێرەدا ماوە کەس نایزانێت، کوالێتی و پەروەردەی تاکە، دەوڵەت و سیستەمی ڕزاو و داپڵوساو دروستدەکات.

من و تۆ و ئەو بڕیار دەدەین، کە بڕیارمان بۆ بدەن، لە ٢٠١٥ تائێستا ئەوەی هەبوو لە پەروەردەی ئیفلیج لەبری چاککردن بەیەکجاری لەناوبرا.

ئەمەشی هەیە چک و فس بایکۆت و فەوتان و پینەوپەڕۆ، تاکێکی نابەرپرس، نەخوێندەوار، بێ ئومێد و سەرلێشەواومان بۆ دەخاتە مەیدانی کۆمەڵگا، بەیانی هەر کارێکی پێهەڵسوڕێنی بەو پینەوپەڕۆ و چکوفس و بێسەروبەرییە ئەدای دەکات.

 

 

زێباری: عێراق پێویستی بە هێزەکانی هاوپەیمانانە و دەبێت بمێننەوە
پێشت زێباری: عێراق پێویستی بە هێزەکانی هاوپەیمانانە و دەبێت بمێننەوە
بۆچوونی هاووڵاتییان لەسەر مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان وەردەگیرێت
دواتر بۆچوونی هاووڵاتییان لەسەر مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان وەردەگیرێت
ەیوەندیدار