پنتاگۆن: ١٢٧ جار هێرشکراوەتە سەر بنکەکانمان


وتەبێژی پنتاگۆن ڕایگەیاند، لە سەرەتای پەرەسەندنی دۆخی ناوچەکەوە تا ئێستا ١٢٧ جار هێرش کراوەتە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا.

بەپێی زانیارییەکانی پاڵپەڕێکی ڕووسی، پاتریک ڕایدەر، وتەبێژی پنتاگۆن لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە ٤ی مانگی کانوونی دووەمەوە تا ئێستا ٩ هێرش کراوەتە سەر بنکەکانی ئەمریکا، بە گشتی ١٢٧ هێرش ئەنجام دراوە، ٥٢ هێرش لە عێراق و ٧٥ لە سوریا.

ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد، لە سەرەتای پەرەسەندنی ململانێکانی فەڵەستین و ئیسرائیلەوە، هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا بە شێوەیەکی بەردەوام لە ڕێگەی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشیان کراوەتەسەر، هاوکات واشنتۆن ڕایگەیاندووە کە هێرشەکان لەلایەن گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانەوە ئەنجامدراون.

واشنتۆن “هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش” لە ساڵی ٢٠١٤ پێکهێنا، کە ٢٥٠٠  سەربازی لە عێراق و نزیکەی ٩٠٠ سەربازی لە سوریا جێگیر کردووە.

لە هەولێر ئۆتۆمبێلیان دزی و لە سلێمانی دەستگیرکران
پێشت لە هەولێر ئۆتۆمبێلیان دزی و لە سلێمانی دەستگیرکران
610 نانەواخانەی هەولێر مانیان گرت و دەڵێن: دەست خراوەتە گیرفانمانەوە
دواتر 610 نانەواخانەی هەولێر مانیان گرت و دەڵێن: دەست خراوەتە گیرفانمانەوە
پەیوەندیدار