کەشناسی زانیاری دەربارەی بەفر و بارانەکەی ئەمڕۆ و سبەی بڵاودەکاتەوە



کەشناسی پێشبینی دەکات باران لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ببارێت و پێشبینیش دەکات لە ناوچە شاخاوییەکانیش ببێت بە بەفر.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ زیاتر بوونی خێرای با لە هەندێك کاتدا.

ئەوەشی خستەڕوو کە نمە بارانی پچر پچر لە هەندێك کات و ناوچەی جیا دەبارێت و لە لوتکەی شاخە سنوورییەکانیش کەمێك بەفر دەبارێت، لە دوای نیوەڕۆشەوە ئاسمان بە شێوەیەکی گشتی دەبێتە نیمچە هەور.

سەبارەت بە سبەینی پێنجشەممەش بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە ڕایگەیاند، لەکاتەکانی بەیانی زوودا بەگشتی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان لەدوای نیوەرۆ دەگۆطێت بۆ هەوری تەواو.

ئەوەشی خستەڕوو کە کەشوهەوای ناوچەکان بەم شێوەیە دەبیت:

لە سنووری پارێزگای سلێمانی، لەکاتەکانی بەیانی زوودا نمە باران دەبێت و لەناوچە جیا جیاکاندا بارانی مامناوەند دەبارێت، لەدوای نیوەرۆشەوە لەسەر بەشێک لە ئیدارەی راپەرین ئاستی دابارین مامناوەند دەبێت.

لەسنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆکیش لەکاتەکانی بەیانی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت و باران بارین لەسەر ناوچە جیاجیاکانی سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک لەدوای کاتەکانی نیوەڕۆ دەبێت.

لە سنووری پارێزگای کەرکووکیش ئێوارەی پێنجشەممە، باران بارین دەباریت.

بەشی پێشبینی وەزارەتی گواستنەوە ڕاشیگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە، لەسەر لوتکەی شاخە بەرزەکان و سنوورییەکان کەمێك بەفر دەبارێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 15 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 14 پلەى سیلیزى

دهۆک : 15 پلەى سیلیزى

کەرکووک : 19 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 16 پلەى سیلیزى

زاخۆ : 16 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 20 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 8 پلەى سیلیزى

سۆران : 11 پلەى سیلیزى

بڕیاری دەوام شکستی هێنا و ئەمڕۆش بایکۆت بەردەوام بوو
پێشت بڕیاری دەوام شکستی هێنا و ئەمڕۆش بایکۆت بەردەوام بوو
جۆرێکی نوێی دایناسۆری گیاخۆر دۆزرایەوە
دواتر جۆرێکی نوێی دایناسۆری گیاخۆر دۆزرایەوە
ەیوەندیدار