بڕیاری دەوام شکستی هێنا و ئەمڕۆش بایکۆت بەردەوام بوو



بڕیاری بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە بۆ دەستپێکردنەوەی دەوام شکستی هێنا و ئەمڕۆش جگە لە بەردەوامبوونی بایکۆت، گردبوونەوەش ئەنجام درا.

بە پێی بڕیاری بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە، دەبوو ئەمڕۆ چوارشەممە، لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەروو ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان دەست بە خوێندن بکرایە، بەڵام مامۆستایانی ناڕازیی بەردەوامبوون لە بایکۆت و ئەمڕۆش دەوام نەکرا.

هاوکات لەگەڵ بەردەوامبوونی بایکۆت، ئەمڕۆ مامۆستایانی شاری ڕانیە گردبوونەوەیەکیان ئەنجام دا و تێیدا پابەندبوونیان بە بڕیاری بایکۆت دووپات کردەوە.

لە دەستپێکی ساڵی خوێندنەوە، مامۆستایانی ناڕازی و وانەبێژان لە سلێمانی و هەڵەبجە و ڕاپەرین و گەرمیان بایکۆتیان ڕاگەیاندووە و جەخت دەکەنەوە لەوەی تا کێشەی مووچە، دەستپێکردنەوەی پلەبەرزکردنەوە و دامەزراندنی وانەبێژان چارەسەر نەکرێن، ناچنەوە خوێندنگەکان.

پێشانگای نێودەوڵەتی بەغدا دەکرێتەوە
پێشت پێشانگای نێودەوڵەتی بەغدا دەکرێتەوە
کەشناسی زانیاری دەربارەی بەفر و بارانەکەی ئەمڕۆ و سبەی بڵاودەکاتەوە
دواتر کەشناسی زانیاری دەربارەی بەفر و بارانەکەی ئەمڕۆ و سبەی بڵاودەکاتەوە
ەیوەندیدار