جۆرێکی نوێی دایناسۆری گیاخۆر دۆزرایەوە



زانایانی بواری شوێنەوارناسی لە پاتاگۆنیا جۆرێکی نوێی دایناسۆری گیاخۆریان دۆزیوەتەوە، کە ملێکی درێژی هەیە و ناویان ناوە Sidersaura marae.

زانایان لە توێژینەوەیەکی زانستیدا لە ئەرجەنتین ئاماژەیان بەوەکردووە، ئەم جۆرە دایناسۆرە گیاخۆرە ٩٣ بۆ ٩٦ ملیۆن ساڵ پێش ئێستا لە ئەمریکای باشوور ژیاوە.

ئەم جۆرە لە خێزانی Rebbachisauridae ە کە بە گشتی قەبارەیان گەورە نییە، بەڵام جۆری دۆزراوەی Sidersaura marae بە گەورەترین جۆریان دادەنرێت، چوار قاچی هەیە، کێشی نزیکەی ١٥ تۆنە و درێژییەکەی دەگاتە ٢٠ مەتر.

دایناسۆری دۆزراوی Sidersaura marae چوار قاچ و کلکێکی درێژی هەبووە، وەک چوار بەردبووی جیاواز لە کانادۆن دی لاس کامپاناس لە ساڵی ٢٠١٨ دۆزراوەتەوە.

کەشناسی زانیاری دەربارەی بەفر و بارانەکەی ئەمڕۆ و سبەی بڵاودەکاتەوە
پێشت کەشناسی زانیاری دەربارەی بەفر و بارانەکەی ئەمڕۆ و سبەی بڵاودەکاتەوە
دیار نییە کەی جیگرەوەیەک بۆ حەلبوسی دادەنرێت
دواتر دیار نییە کەی جیگرەوەیەک بۆ حەلبوسی دادەنرێت
ەیوەندیدار