دیار نییە کەی جیگرەوەیەک بۆ حەلبوسی دادەنرێت



ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران دووپاتیکردەوە،  هیچ کۆدەنگییەک بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان لە هەفتەی داهاتوودا نییە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، یاسر حوسێنی، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ “بەغداد ئەلیەوم” ڕایگەیاند، هیچ پاساوێک نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، بە تایبەتی کە کاریگەری لەسەر دواکەوتنی گفتوگۆکان و پەسەندکردنی یاساکان لە ئەنجومەن هەیە.

ئاماژەی بەوەکرد، “هیچ کۆدەنگییەکی سیاسی نییە بۆ بڕیاردان لەسەر هەڵبژاردنی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران لە هەفتەی داهاتوودا، بەڵام پێشبینی دەکەین لە چەند کاتژمێری داهاتوودا گفتوگۆی چڕوپڕ ئەنجامبدرێت، کە ئاڕاستەی دانیشتنەکانی داهاتوو بکات”.

یاسر حوسێنی ئەوەشی خستەڕوو، هیوادارین ڕێککەوتنێکی سیاسی هەبێت کە ببێتە هۆی چارەسەرکردنی بژاردەکان و خستنەڕووی ناوی کاندیدکراوەکان بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران.

جۆرێکی نوێی دایناسۆری گیاخۆر دۆزرایەوە
پێشت جۆرێکی نوێی دایناسۆری گیاخۆر دۆزرایەوە
لە هەولێر ئۆتۆمبێلیان دزی و لە سلێمانی دەستگیرکران
دواتر لە هەولێر ئۆتۆمبێلیان دزی و لە سلێمانی دەستگیرکران
ەیوەندیدار