قوباد تاڵەبانی: کێشەی مووچەی فەرمانبەران و بەشە بودجەی هەرێم بە یەکجاری چارەسەر بكرێت



جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هەوڵی جدی هەیە بۆ هەموارکردنەوەی یاسای بودجە و دەشڵێت: “دەبێت بەپێی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە پرۆسەی پێکهێنانی حکومەتە خۆجێیەکاندا ڕێز لە دەنگ و ئیرادەی خەڵک بگیرێت”.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ شاندێكی نەتەوە یەکگرتووەکان بەسەرۆکایەتی کڵاودیۆ کۆردۆن، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ عێراق کۆبووەوە و پێکەوە باسی چەند پرسێکی جێگەی بایەخی هەردوولایان تاوتوێ کرد.

ڕاشیگەیاند، شاندی هەرێم لە دواین سەردانیدا بۆ بەغدا گفتوگۆی باش و ئەرێنییان کردووە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدڕاڵ و هەوڵی جدیش هەیە بۆ هەموارکردنەوەی یاسای بودجە.

وتیشی، “لەم قۆناغەدا پێویستە حکومەتی هەرێم و هەموو لایەنە کوردستانییەکان پێکەوە گفتوگۆی جدی لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان و فراکسیۆنە جیاوازەکانی ناو پەرلەمانی عێراق بکەن تا یاسای بودجە بە شێوەیەک هەموار بکرێتەوە، کە کێشەی مووچەی فەرمانبەران و بەشە بودجەی هەرێم بە یەکجاری چارەسەر بکات.

سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و چۆنییەتی پێکهێنانی حکومەتە خۆجێیەکان قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، دەبێت بەپێی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەتە خۆجێیەکاندا رێز لە دەنگ و ئیرادەی خەڵک بگیرێت و هاوکاتیش نابێت هەوڵی پەراوێزخستنی هیچ لایەن و پێکهاتەیەک بدرێت.

سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، جێگری سەرۆک وەزیران جەختی کردەوە لەسەر پێویستیی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بەشێوەیەکی “پاک و بێگەرد، کە جێی ڕەزامەندی هەمووان بێت و مافی هەموو لایەک و لەناویشیاندا پێکهاتەکان پارێزراوبێت”.

بەپێی ڕاگەیەنراوی نووسینگەی جێگری سەرۆك وەزیران، “لە كۆبوونەوەكەدا باسی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و دۆخی سیاسی عێراق کرا. هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە لایەنە عێراقییەکان هەستیاری دۆخەکە لەبەرچاو بگرن و بە گرتنەبەری سیاسەتی حەکیمانە خۆیان بەدوور بگرن لە هەر جۆرە هەڵوێست و هەنگاوێک کە سەقامگیری عێراق و هەرێمی کوردستان بخاتە مەترسییەوە”.

‎شه‌پۆلێكی باران و به‌فر و سه‌رما هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌
پێشت ‎شه‌پۆلێكی باران و به‌فر و سه‌رما هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌
توێژینەوەیەك: بەكارهێنانی مۆبایل لەكاتی كاردا زیانی نییە بۆ كاری كارمەندان
دواتر توێژینەوەیەك: بەكارهێنانی مۆبایل لەكاتی كاردا زیانی نییە بۆ كاری كارمەندان
ەیوەندیدار