مامۆستایانی ناڕازی: بڕیاری مەرجدار قبوڵ ناکەین



خۆپیشاندان و ناڕازیەتی مامۆستایانی ناڕازی و وانەبێژان دەستیپێکردەوە، بەهۆی ڕاگەیاندنی بڕیارەکەی وەزیری پەروەردە کە جێبەجێکردنی داواکاری مامۆستایانی مەرجدار کردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، مامۆستایانی ناڕازی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند، پاش بایکۆتی وەرزێکی خوێندن، چاوەڕێبووین حکومەتی هەرێم هەنگاوێکی دڵخۆشکەر بۆ جێبەجێکردنی داواکاری مامۆستایان بنێت تا وەرزی دووەمی خوێندن دەستپێبکات، بەڵام ئەوەی بینیمان وانەبوو.

ئاماژەیان بەوەکرد، مامۆستایانی ناڕازی و وانەبێژان بڕیاری مەرجدار بە دەستکەوت نازانن، هەر بۆیە بەردەوامی بە بایکۆت و ناڕەزایەتییەکانمان دەدەین، لە ئێستا بەدواوە فەوتانی ساڵێکی خوێندن دەخەینە ئەستۆی حکومەت.

مامۆستایان دووپاتیان کردەوە، تا پێنج خاڵی داواکاری مامۆستایان بەبێ مەرج جیبەجێنەکرێت کە ئاڕاستەی وەزارەتی پەروردە و لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە، مامۆستایان لە بایکۆت بەردەوامدەبن.

مامۆستایان لە بەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان ئەنجامدا و بەردەوامیدان بە بایکۆتیان دووپاتکردەوە، پاشان بە ڕێپێوان بەرەو دادگای سلێمانی بەڕێکەوتن.

خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی مامۆستایان لە کاتێکدایە کە دوینێ وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لە دوای هەمواری یاسای بودجە، پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەستپێدەکاتەوە و مامۆستایانی وانەبێژ دەبن بە گرێبەست.

 

نێچیرڤان بارزانی: ئێران دراوسێیەکی گرنگمانە و بە هیچ شێوەیەك نابینە هەڕەشە لەسەریان
پێشت نێچیرڤان بارزانی: ئێران دراوسێیەکی گرنگمانە و بە هیچ شێوەیەك نابینە هەڕەشە لەسەریان
نەوتە هەرزانەکە لە سەنتەری سلێمانی دابەشناکرێت
دواتر نەوتە هەرزانەکە لە سەنتەری سلێمانی دابەشناکرێت
ەیوەندیدار