نێچیرڤان بارزانی: ئێران دراوسێیەکی گرنگمانە و بە هیچ شێوەیەك نابینە هەڕەشە لەسەریان



سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کۆماری ئیسلامی ئێران دراوسێیەکی گرنگی ئێمەیە و بە هیچ شێوەیەك نابینە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەر ئێران.

ئەمڕۆ دووشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی دەربڕینی هاوخەمی بۆ قوربانییانی تەقینەوەکەی شاری کرمان، سەردانی کونسوڵخانەی ئێرانی کرد لە هەولێر.

نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند، ئامانجی سەردانەکە دەربڕینی هاوسۆزیی هەرێمی کوردستان و سەرکردایەتییەکەیەتی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و خەڵکەکەی، بەرامبەر ئەو کارە تیرۆریستییەی کە لە شاری کرمان ڕوویدا.

جەختیشیکردەوە لە گرنگیی بەردەوامبوونی هاوکارییە ناوچەییەکان بۆ “بنبڕکردنی تیرۆریستانی داعش”، کە بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکانی هەفتەی رابردووی شاری کرمان ڕاگەیاند و بارزانی وتیشی، ئەو هاوکارییانەی ئێران بەبیریخۆمان دەهێنینەوە کە ئێران لە کاتی شەڕی داعشدا پێشکەشی عێراق و هەرێمی کوردستانی کردووە.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت: وەك دراوسێیەکی گرنگ، دەمانەوێت پەیوەندییەکی زۆر باشمان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێراندا هەبێت، لە هەر شوێنێك پێویستمان بوو بێت ئێران هاوکاری کردووین و بە هیچ شێوەیەکیش نابینە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەر دراوسێکانمان و بە تایبەتیش بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران.

ساڵنامەی نوێی خوێندن بۆ سنووری بایکۆت بڵاوکرایەوە
پێشت ساڵنامەی نوێی خوێندن بۆ سنووری بایکۆت بڵاوکرایەوە
مامۆستایانی ناڕازی: بڕیاری مەرجدار قبوڵ ناکەین
دواتر مامۆستایانی ناڕازی: بڕیاری مەرجدار قبوڵ ناکەین
ەیوەندیدار