نەوتە هەرزانەکە لە سەنتەری سلێمانی دابەشناکرێت



بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەو بڕە نەوتەی بڕیارە حکومەتی عێراق رەوانەی بکات، بەهۆی کەمی بڕەکەیەوە لە ناو سەنتەری شاری سلێمانی دابەشناکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، “بڕی ئەو نەوتەی کە بڕیارە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بنێردرێت بۆ سنوورەکانی پاێزگای سلێمانی و هەردوو ئیدارەی راپەرین و گەرمیان ٢١ ملیۆن لیترە، ئەمەش تەنها بەشی ناوچە شاخاوییە ساردەکان دەکات و لەناو سەنتەری شار دابەش ناکرێت”.

نەوت و کانزاکانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، دابەشکردنی ئەو نەوتەی لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە دابینکراوە بە نرخی ١٠٣ هەزار و ٥٠٠ دینار لە سەنتەری شاری سلێمانی لە مەڵبەندەکانی حەوت و هەشت بەردەوامە.

 

مامۆستایانی ناڕازی: بڕیاری مەرجدار قبوڵ ناکەین
پێشت مامۆستایانی ناڕازی: بڕیاری مەرجدار قبوڵ ناکەین
ساڵی رابردوو  13 کەس بە “مین”  گیانیان لەدەستداوە
دواتر ساڵی رابردوو  13 کەس بە “مین”  گیانیان لەدەستداوە
ەیوەندیدار