وەزارەتی پەروەردە دوو مەرجی مامۆستایانی ناڕازی جێبەجێکرد



وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لە دوای هەمواری یاسای بودجە، پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەستپێدەکاتەوە و مامۆستایانی وانەبێژ دەبن بە گرێبەست.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە داواکاری مامۆستایانی ناڕازی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، ” لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران لە گفتوگۆداین و پاش هەموارکردنەوەی یاسای بودجە و ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان مەرجەکانی مامۆستایانی ناڕازی جێبەجێدەکرێن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ” پلە بەرزکردنەوە لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکان دەستپێدەکات، مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو بە گوێرەی ڕێنماییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری گرێبەستیان بۆ دەکرێت”.

 

خۆپیشاندان دەستیپێکردەوە
پێشت خۆپیشاندان دەستیپێکردەوە
لێخۆشبوونی ٪٥٠ پارەی کارەبا بەردەوامە
دواتر لێخۆشبوونی ٪٥٠ پارەی کارەبا بەردەوامە
ەیوەندیدار