جیاوازی نێوان حەساسیەتی لووت و ئەنفلۆنزا چییە؟



لە وەرزی زستاندا هەندێک نەخۆشی هاوشێوەی یەکترن، بە تایبەتی هەوکردنی ڤایرۆسی و کۆئەندامی هەناسە لەگەڵ حەساسییەت و هەوکردنی لوت، دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنیان قورسە، پسپۆڕێکیش ڕێنمایی بە هاووڵاتییان دەدات.

لای خۆیەوە دکتۆر حاتەم بەدران، پرۆفیسۆری زانستی گوێ و نەشتەرگەری لە زانکۆی قاهیرە، ئاشکرای کرد، دەستنیشانکردنی هەوکردنی لوت و ئەنفلۆنزا هەیە بەهۆی لێکچوونی نیشانەکانی نێوانیان قورسە.

هەوکردنی لوت، هەوکردنێکە کە لەناو لووتدا ڕوودەدات و بەهۆی ماددە هەستیارییەکانەوە دروست دەبێت، وەک، تۆز، و دەنکۆڵە وردەکانی ناو هەوا، لەکاتێکدا ئەنفلۆنزا هەوکردنێکی ڤایرۆسییە و کاریگەری لەسەر کۆئەندامی هەناسەدان دەبێت لەگەڵ هاتنەخوارەوەی ئاو لە لووت، پژمین و ئازاری قورگ.

ئەو پرۆفیسۆرە ئاماژەی بەوەشکرد، بە ڕەچاوکردنی چەند نیشانەیەک دەتوانرێت جیاوازی نێوانیان بکرێت، سەبارەت بە هەستیاری بۆ هەر هۆکارێک وەک بۆن، تۆز یان دوکەڵ دەبێتە هۆی حەساسییەت و هەوکردنی لوت، نیشانەکانیشی خورانی لووت و گیرانی قورگی لەگەڵدایە و بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام دەبێت، بە دەرمانی دژە هیستامین چارەسەر دەکرێت.

لە کاتێکدا ڤایرۆسی ئەنفلۆنزا پەیوەستە بە کۆئەندامی هەناسەوە کە توشی قوڕگ، لووت و بۆرییەکانی هەوا و هەندێک جار سییەکان دەبێت، لەکاتی بەرکەوتن بە کەسێکی تووشبوو ڕوودەدات، گیرانی لووت بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک لە هەردوو لای لووت ڕوودەدات، کۆکە و پژمین لەگەڵ پلەی گەرمی بەرز و بێهێزی لەگەڵدایە، چارەسەرکردنیشی پێویستی بە دەرمانی تایبەت بە ئەنفلۆنزا دەبێت.

دوای ئەوەی ئەنچیلۆتی بەڕازیلی بێئومێد کرد و دۆریڤال شوێنی دەگرێتەوە
پێشت دوای ئەوەی ئەنچیلۆتی بەڕازیلی بێئومێد کرد و دۆریڤال شوێنی دەگرێتەوە
هەرێمی کوردستان خۆی بۆ هاتنی 10 ملیۆن گەشتیار ئامادە دەکات
دواتر هەرێمی کوردستان خۆی بۆ هاتنی 10 ملیۆن گەشتیار ئامادە دەکات
ەیوەندیدار