دوای ئەوەی ئەنچیلۆتی بەڕازیلی بێئومێد کرد و دۆریڤال شوێنی دەگرێتەوە



دۆریڤال جۆنیۆر، ڕاهێنەری یانەی ساوپاولۆ دەبێتە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل، ئەویش دوای ئەوەی کارلۆ ئەنچیلۆتی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە شاهانەکەی ئیسپانیا نوێ کردەوە.

یانەی ساوپاولۆ بە فەرمی ڕایگەیاند، دۆریڤالی ڕاهێنەری یانەکەیان دەبێتە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی نیشتمانیی بەڕازیل. دۆریڤال لە لێدوانێکیدا کە لە هەژماری فەرمی ساوپاولۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکراوەتەوە رایگەیاند، “ئەوە خەونێکی تاکەکەسیی بوو و هاتەدی”.

سێ ڕۆژ لەمەوبەر یەکیتی تۆپی پێی بەڕازیل بڕیاری دا فێرناردۆ دێنیز، ڕاهێنەری کاتیی هەڵبژاردەکە لەکارەکەی دووربخاتەوە کە مانگی تەمموزی ڕابردوو چووە شوێنی رامۆن مینیزیس کە ئەویش بە شێوەیەکی کاتیی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی بەڕازیلی پێ سپێردرابوو.

تا ئێستا یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیل هەواڵەکەی بە فەرمی پشتڕاست نەکردووەتەوە.

دۆریڤالی 61 ساڵ توانی ساڵی 2022 ڕێبەرایەتی فلامینگۆ بکات بۆ بەدەستهێنانی جامی بەڕازیل و جامی لیبەرتادۆرێس کە هاوشانی جامی چامپیۆنزلیگی ئەوروپایە، ساڵی ڕابردووش دوای وەرگرتنی ڕاهێنەرایەتی ساوپاولۆ، توانی جامی بەڕازیل بەدەستبهێنیت.

پێشتر چاوەڕوان دەکرا، کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی لە هاوینی داهاتوودا ئەرکی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی بەڕازیل بگرێتە ئەستۆ، بەڵام دوای ئەوەی گرێبەستەکەی تا ساڵی 2026 لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی نوێ کردەوە، ئەو دۆسیەیە داخرا.

دانیشتووانی عێراق ٤٣ ملیۆن کەسی تێپەڕاند
پێشت دانیشتووانی عێراق ٤٣ ملیۆن کەسی تێپەڕاند
جیاوازی نێوان حەساسیەتی لووت و ئەنفلۆنزا چییە؟
دواتر جیاوازی نێوان حەساسیەتی لووت و ئەنفلۆنزا چییە؟
ەیوەندیدار