دابەشکردنی نەوتی 15 هەزار دیناریی دەستیپێکرد



لە کاتێکدا هەرێمی کوردستان سەرقاڵی دابەشکردنی بەشە نەوتی ساڵی 2023یە، لە موسڵ دەست بە دابەشکردنی نەوتی 2024 کرا.

کۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەکان سەر بە وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، بە پێی فۆڕمی ژمارە یەکی 2024، لەمڕۆوە لە موسڵ دەست دەکرێت بە دابەشکردنی نەوت.

ڕوونیشیکردەوە کە هەر خێزانێك بڕی 100 لیتر وەردەگرێت و نرخی هەر لیترێکیش تەنها 150 دینارە بەو پێیەش نرخی نیو بەرمیلەکە دەکاتە 15 هەزار دینار.

ئەمەش لە کاتێکدایە دابەشکردنی نەوتی 2023 لە هەرێمی کوردستان کۆتایی نەهاتووە و بەپیی نوێترین ڕاگەیەندراوەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، تا سەرەتای ئەمساڵ نزیکەی 207 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر (80%)ی کۆی خێزانەکانی هەرێمی کوردستاندا دابەش کراوە.

لە ناو شارەکانی هەرێمی کوردستان نرخی یەك بەرمیل بە 100 هەزار دینار و لە دەرەوەی شارەکانیش بە 50 هەزار دابەش دەکرێت.

دۆلار جارێکی دیکە ڕووی لە دابەزین کردەوە
پێشت دۆلار جارێکی دیکە ڕووی لە دابەزین کردەوە
ترەمپ: بایدن جەنگی جیهانی سێیەم هەڵدەگیرسێنێت
دواتر ترەمپ: بایدن جەنگی جیهانی سێیەم هەڵدەگیرسێنێت
ەیوەندیدار