ترەمپ: بایدن جەنگی جیهانی سێیەم هەڵدەگیرسێنێت



دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، جۆ بایدن، سەرۆکی ئێستای ئەمریکا، لە ماوەی دە مانگی کۆتایی پێش هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا، جەنگی جیهانی سێیەم هەڵگیرسێنێت و دەبێتە هۆی وێرانکاری بۆ ئەمریکا.

لە میانی گردبوونەوەی لایەنگرانیدا، ترەمپ وتی، “ئەوان مامەڵەی دروست لەگەڵ کەسدا ناکەن، بۆیە ڕەنگە کۆتاییەکەیان لەگەڵ جەنگی جیهانی سێیەمدا بێت و هەرچەندە ئێمە لە هەڵبژاردن نزیک دەبینەوە،  بەڵام لە دە مانگدا دەتوانێت وڵاتەکەمان بە تەواوی لەناو ببات”.

ترەمپ دووپاتی کردەوە، ئەگەر سەرۆکی ئەمریکا بووایە، شەڕی ئۆکرانیا، ململانێی فەلەستین و ئیسرائیل سەرهەڵنەدەدا، ئەو دۆخی نیمچە دوورگەی کۆریای لە ژێر کۆنتڕۆڵدا دەهێشتەوە، چونکە بە بۆچوونی ئەو بە پێچەوانەی بایدن توانای مامەڵەکردنی لەگەڵ سەرکردەکانی جیهان هەیە.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی، ئەوان ئەو ڕاستییەیان بەدڵ نەبوو کە من باشم لە مامەڵەکردن لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا، من حەزم لە مامەڵەکردنە لەگەڵ کەسانێک کە خاوەنی ١.٦ هەزار کڵاوەی ئەتۆمین.

ترەمپ خۆی بە تاکە کاندید وەسف کرد کە توانای ڕزگارکردنی ئەمریکای هەیە و دەشڵێت ” لەگەڵ من وەک سەرۆکی ئێوە، شایەتحاڵی جەنگی جیهانی سێیەم نابین”.

لە بەرامبەردا بایدن لە وتارێکدا کە ڕۆژی هەینی لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا پێشکەشی کرد، وتی، “ترەمپ ئامادەیە دیموکراسی بکاتە قوربانی بۆ ئەوەی دەسەڵات بەدەستبهێنێت”.

دابەشکردنی نەوتی 15 هەزار دیناریی دەستیپێکرد
پێشت دابەشکردنی نەوتی 15 هەزار دیناریی دەستیپێکرد
ئێران بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ چوار زیندانی سیاسیی کورد دەرکرد
دواتر ئێران بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ چوار زیندانی سیاسیی کورد دەرکرد
ەیوەندیدار