چ هەڵەیەک لە بەکارهێنانی شێدارکەرەوە زیان بە پێست دەگەیەنێت؟



بەکارهێنانی کرێمێکی شێدارکەرەوە کە دەوڵەمەندە بە پێکهاتەی چالاک بۆ پێست لەوانەیە هەڵەیەکی باوی لەگەڵدا بێت کە ببێتە هۆی کاریگەری پێچەوانەی ئەم شێدارەکەرەوەیە، لەوانە: توشبوون بە هەستیاری پێست یان زیادبوونی وشکبوونەوە.

ئەو هەڵەیەی لە کاتی بەکارهێنانی شێدارکەرەوەی پێستدا دروست دەبێت چییە؟

بەکارهێنانی شێدارکەرەوە ڕێگەی سەرەکییە بۆ پاراستنی نەرمی و شێداری پێست بە شێوەیەکی ڕۆژانە، چەندین جۆری جیاوازی بەرهەمی شێدارکەرەوە لە بازاڕدا بەردەستە بۆ جۆرە جیاوازەکانی پێست.

ئیمۆلیۆن بۆ پێستی چەور  و کرێمی دەوڵەمەند بۆ پێستی وشک بەکاردێت، لۆشن کە پێکهاتەکانی زیادکردنی درەوشاوەیی تێدایە وەک ترشی میوە بۆ پێستی بێ ژیان و کرێمی دەوڵەمەند بە ڕێتینۆڵ بۆ پێستی چرچ و لۆچ، ئەمەش واتە دەبێت پێویستی پێست دیاری بکرێت بۆ زانینی ئەو شێدارکەرەوەیەی کە لەگەڵیدا دەگونجێت.

پزیشکێکی ئەمریکی بە ناوی مامینا کە لە سۆشیال میدیادا چالاکە، لە پلاتفۆرمی تیک تۆک زیاتر لە ملیۆنێک فۆڵۆوەری هەیە و لە ئینستاگرامیش نزیکەی نیو ملیۆن فۆڵۆوەری هەیە، ئاشکرای دەکات، هەڵەیەکی زۆر باو کە پەیوەندی بە بەکارهێنانی کرێمی شێدارکەرەوە هەیە بۆ دەموچاو بریتییە لە لێدانی لە ناوچەی دەوروبەری چاو و مل بە هەمان شێوە.

ئەم دوو شوێنە هەستیارن بە کرێمی شێدارکەرەوە کە پێکهاتە چالاکەکانی وەک ڕێتینۆید و ترشی میوە و ڤیتامین C-یان تێدایە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ تەنکبوونی ناوچەی دەوروبەری چاو و نەبوونی ڕژێنی چەوری، پێستی مل لە پێستی ڕوخسار تەنکتر نییە، بەڵام ڕژێنە چەوریەکانی کەمترە، ئەمەش پێویستی بە هەڵبژاردنی کرێمی تایبەت هەیە کە لەگەڵ سروشت و پێداویستی ئەو ناوچانەدا بگونجێت.

پشووە فەرمییەکانی ئەمساڵ چەند ڕۆژە؟
پێشت پشووە فەرمییەکانی ئەمساڵ چەند ڕۆژە؟
کۆتایی بە بوونی ئەمریکا لە عێراق دەهێنرێت
دواتر کۆتایی بە بوونی ئەمریکا لە عێراق دەهێنرێت
ەیوەندیدار