کۆتایی بە بوونی ئەمریکا لە عێراق دەهێنرێت


لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمان بوونی بزووتنەوەیەکی حکوومەتی ئاشکرا کرد کە ئامانج لێی کۆتاییهێنانێکی یەکجارییە بە بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بۆ هەمیشە.

ئەمڕۆ شەممە، کەریم محەممەداوی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمان ڕایگەیاند، حکومەتەکەی محەممەد شیاع سودانی بەشێوەیەکی ڕاستەقینە کاردەکات بۆ کۆتاییهێنان بە بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە هەموو خاکی عێراق بۆ یەکجارەکی و بۆ هەمیشە، ئەم بزووتنەوەیەش لەلایەن سیاسیەکان و پەرلەمان پشتیوانی دەکرێت.

کەریم محەممەداوی، ئاماژەی بەوەکرد، سودانی و حکومەتەکەی هەنگاو دەنێن بۆ کۆتایی هێنان بە بوونی ئەمریکا لە عێراق، بەهۆی بەردەوامی پێشێلکارییە ئاشکراکانی بۆ سەر سەروەری عێراق، تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری.

پێشتر حکومەتی عێراق پێکهێنانی لیژنەیەکی دووقۆڵی لەگەڵ ئەمەریکا ڕاگەیاندبوو، کە ئەرکی ئەو لیژنەیە کۆتاییهێنانە بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش بە سەرۆکایەتی واشنتۆن لە عێراق.

دوێنێ هەینی، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە وتارێکدا ڕایگەیاند، لە ڕێگەی ئەو لیژنە دووقۆڵییەوە کە پێکهێنراوە لە گفتوگۆداین و کاردەکرێت بۆ کۆتاییهێنان بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق، لەم هەنگاوە پاشگەزنابینەوە چونکە سەروەری خاکی عێراق پێشێلکراوە.

پێکهێنانی لیژنەکە ڕۆژێک دوای ئەوە دێت کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بارەگای “بزووتنەوەی نوجەبا”ی کردە ئامانج، کە بەشێکە لە هێزەکانی حەشدی شەعبی، لە ئەنجامدا تالیب عەلی سەیدی، بەرپرسی سەربازیی بزووتنەوەکە تیرۆرکرا کە نازناوی “ئەبو تەقوا”ی لێنراوە.

چ هەڵەیەک لە بەکارهێنانی شێدارکەرەوە زیان بە پێست دەگەیەنێت؟
پێشت چ هەڵەیەک لە بەکارهێنانی شێدارکەرەوە زیان بە پێست دەگەیەنێت؟
خەڵک زانیاری نوێ لەسەر نرخی دۆلار بڵاودەکاتەوە
دواتر خەڵک زانیاری نوێ لەسەر نرخی دۆلار بڵاودەکاتەوە
پەیوەندیدار