٥ خۆراکی تایبەت دژی خەمۆکی و دڵەڕاوکێیە



خواردنی ئەو خۆراکانەی کە هەندێک ڤیتامین و کانزایان تێدایە یارمەتی دەروونێکی تەندروست دەدات، دەبیتە هۆی ئارامی و دڵخۆشی.

پەرەسەندنی هۆشیاری لەسەر کاریگەری ماددە خۆراکیەکان لەسەر باری دەروونی و هەستکردن بە ئارامی، سەقامگیری و دڵخۆشی، بووەتە هۆی زیادبوونی ئارەزووی ئەنجامدانی توێژینەوە زانستییەکان بۆ ئەوەی تیشک بخەنەسەر چۆنیەتی باشتربوونی باری دەروونی بە خۆراکی هاوسەنگ و تەندروست، یاخود بۆ ڕوونکردنەوەی هۆکارەکانی تێکچوونی باری دەروونی.

بەپێی ئەوەی کە ماڵپەڕی “Health Shots” بڵاویکردووەتەوە، کەمی ٥  تەواوکەری خۆراکی پەیوەندیدارە بە گۆڕانی باری دەروونی، هەندێکجار دەمارگیری، توڕەبوون یان خەمۆکی لێدەکەوێتەوە.

ڤیتامین D یەکێکە لە ڕێگاکانی زیادکردنی بەرهەمهێنانی هۆرمۆنی سیرۆتۆنین لە جەستەدا، بۆیە ڕێژەی کەمی ڤیتامین D پەیوەندی بە تێکچوونی باری دەروونییەوە هەیە، هاوکات بەرکەوتن بە تیشکی خۆر یەکێکە لە باشترین ڕێگاکان بۆ بەدەستهێنانی ڤیتامین D.

ڤیتامین بریتین لە B6 و B12 و فۆلیک ئەسید پێویستە بۆ کارکردنی دروستی کۆئەندامی دەمار، نەخواردنی ئەو خۆراکانەی کە ڤیتامینی B ی تێدایە بەشێوەیەکی پێویست کاریگەری لەسەر بەرهەمهێنانی سیرۆتۆنین و دۆپامین هەیە، ئەمەش کاریگەری لەسەر سەقامگیری باری دەروونی دەبێت.

کەمی ئاسن یان کەمخوێنی، ئاسن ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە گواستنەوەی ئۆکسجین لە خوێندا، کەمی ئاسنیش دەبێتە هۆی کەمخوێنی، ئەو کەسانەی کەمخوێنییان هەیە، بەهۆی کەمبوونەوەی گەیاندنی ئۆکسجین بۆ مێشک، تووشی ماندوێتی، توڕەیی و گۆڕانی باری دەروونی دەبن.

مەگنیسیۆم، جەستە پێویستی بە مەگنیسیۆم هەیە بۆ ئەنجامدانی کۆمەڵێک ئەرکی گرنگ، کەمی ئاستی مەگنیسیۆم لە جەستەدا دەبێتە هۆی زیادبوونی دڵەڕاوکێ، فشاری دەروونی و خەمۆکی.

کەمی ترشی چەوری ئۆمیگا ٣، ترشە چەوریەکانی ئۆمیگا ٣ بەتایبەتی EPA و DHA ڕێگری لە کێشەکانی تەندروستی دەروونی وەک خەمۆکی دەکەن، هەروەها خواردنی زەیتی ماسی، تۆوی کەتان و گوێز دەبێتە هۆی زیادکردنی ئاستی ئۆمیگا ٣ لە لەش و باشترکردنی باری دەروونی.

شاندەکەی هەرێم ئەمڕۆ دەچێتە بەغدا
پێشت شاندەکەی هەرێم ئەمڕۆ دەچێتە بەغدا
هاتوچۆ لە ناوچەی سەوزی بەغدا وەستاوە
دواتر هاتوچۆ لە ناوچەی سەوزی بەغدا وەستاوە
ەیوەندیدار