دابەشكردنی دواین بەشەخۆراكی ساڵی ڕابردوو دەستی پێكرد



سەرەڕای دەستپێكردنی ساڵی نوێ‌، بەڵام سەبەتەی دەیەمی بەشەخۆراكی ساڵی 2023 بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت و بەوەش لە ساڵێكدا تەنها 10 بەشەخۆراك درا بە هاووڵاتیان.

كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراكی وەزارەتی بازرگانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بۆ جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی وەزیری بازرگانی، ستافی کۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراک لە بەغدا و لقەکانی لە شار و شارۆچكەكانی دیكە بەردەوام دەبن لە دابەشكردنی لیستی دەیەمی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان.

ڕاشیگەیاندووە، لە دوێنێوە پێنج شەممە 4ی 1ی 2024 دەست بە دابەشكردنی سەبەتەی دەیەمی بەشەخۆراك كراوە بەپێی لیستی خۆراك، كە پێكهاتووە لە 6 ماددەی خۆراكی.

وەزارەتی بازرگانی داوا لە هاووڵاتیان دەکات بچنە لای بریکارەکانی خۆراک لە ناوچەکانی خۆیان بە مەبەستی وەرگرتنی کەرەستەی سەبەتەی خۆراکی دەیەم و هەر سەرپێچیەکیان بینی لە ڕێگەی ئەو هێڵە گەرمانەی ڕاگەیەنراون بۆ بەشی کۆنتڕۆڵ و پلاندانان و بەشی کاروباری هاووڵاتیان یان لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمی وەزارەت لە فەیسبووک.

مامۆستایان مەرجی شكاندنی بایكۆت ڕادەگەیەنن
پێشت مامۆستایان مەرجی شكاندنی بایكۆت ڕادەگەیەنن
سەڵاحەدین بەهادین: لە هەرێم قەیرانی شەرعیەتمان هەیە و پەرلەمان نەماوە و حكومەت ماوەی بەسەرچووە
دواتر سەڵاحەدین بەهادین: لە هەرێم قەیرانی شەرعیەتمان هەیە و پەرلەمان نەماوە و حكومەت ماوەی بەسەرچووە
ەیوەندیدار