سەڵاحەدین بەهادین: لە هەرێم قەیرانی شەرعیەتمان هەیە و پەرلەمان نەماوە و حكومەت ماوەی بەسەرچووە



ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێویستە حكومەتی هەرێم زیاتر هاوكار بێت بۆ چارەسەری قەیرانی مووچە و دەشڵێت: ” ئێمە لە هەرێم قەیرانی شەرعیەتمان هەیە، پەرلەمان نەماوە، حكومەت ماوەی بەسەرچووە”.

سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لە میانەی سەردانیدا بۆ دهۆك ڕایگەیاندووە، ئێمە لە هەرێم قەیرانی شەرعیەتمان هەیە، پەرلەمان نەماوە، حكومەت ماوەی بەسەرچووە، دابڕانێكی گەورەش لەنێوان میللەت و حزبەكان و حكومەت هەیە، كە ئەمەش درێژی كێشاوە و حاڵەتێكی ناسروشتییە.

ڕاشیگەیاندووە، لەگەڵ حكومەتی ئیتیحادیش ئاڵۆزییەك هەیە تاكو ئێستا نەگەیشتوونەتە سەر ڕێڕەوێكی دروست، ئەوەش پەیوەندی بەپرسی دارایی و دەستورییە هەیە، ئەركی هەموو لایەكە، حكومەتی هەرێم بەرپرسیارێتی هەیە، حكومەتی ئیتیحادیش بەرپرسیارێتی هەیە، پێكەوە دەبێت دەست بەدانووستان و لێك تێگەیشتنی زیاتر و سنگ فراوانییەكی زیاتر بکەن.

لەبارەی بەردەوامی قەیرانی موچە و كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، دەڵێت: ئێمە وەك یەكگرتووی ئیسلامی لە خەمی خەڵكی كوردستانداین و بۆ ئەوەی قسەیەكی خێری لێبكەین سەردانی بەغدامان كرد و بەرپرسانمان بینی، بەڵام پێویستە حكومەتی هەرێم زیاتر هاوكار بێت بۆ چارەسەری قەیرانی مووچە لەبەرئەوەی بەرپرسیاریەتی بەرامبەر چارەسەركردنی قەیرانەكانی هەرێم لەسەر شانە.

جەختیشی كردۆتەوە، هێشتا نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی ناوەندی ئاڵۆزی هەیە و كێشەكان بە لێدوانی ڕۆژنامەوانی چارەسەر نابن، بەڵكو دەبێت بە دانیشتن و گفتوگۆ و سینگ فراوانییەوە قسە لەسەر كێشەكان بكەن لە چوارچێوەی دەستووری عێراق.

دابەشكردنی دواین بەشەخۆراكی ساڵی ڕابردوو دەستی پێكرد
پێشت دابەشكردنی دواین بەشەخۆراكی ساڵی ڕابردوو دەستی پێكرد
بەڤیدیۆ؛ بە درۆن لە بنكەیەكی ئەمریكا لە هەرێم درا
دواتر بەڤیدیۆ؛ بە درۆن لە بنكەیەكی ئەمریكا لە هەرێم درا
ەیوەندیدار