داهاتی ساڵێكی سلێمانی و هەڵەبجە ترلیۆنێك دیناری تێپەڕاند



داهاتی ساڵی ڕابردووی سلێمانی و هەڵەبجە و گەریمان و ڕاپەڕین، كە لە رێژەی تۆماری گەنجینەكانی پارێزگاكەوە وەرگیراوە، زیاتر لە 1 ترلیۆن دینارە.

بەگوێرەی ئەو داتایانەی، كە سایتی (شەفافیەت) بڵاویكردوونەتەوە، داهاتی ساڵی 2023 ی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و راپەڕین بریتییە لە 1 ترلیۆن و 173 ملیار و 618 ملیۆن و 353 هەزار و 315 دینار، كە بەشێوەی نەختینە و چەك و مقاصەیە.

بەپێی داتاكان، ئەو داهاتە لە (گەنجینەی 1، گەنجینەی 2، گەنجینەی چەمچەماڵ، گەنجینەی گەرمیان، گەنجینەی هەڵەبجە، گەنجینەی راپەڕین) كۆكراونەتەوە لە 10 جۆری زۆرترین داهاتدا، كە بریتین لە: ڕسوماتی ڕاستاندن (التصدیق)، داهاتی جۆراوجۆر (الایرادات المتنوعە)، نەخۆشی شێرپەنجە 5%، شەقام، ژینگە، تابلۆی ئۆتۆمبێل، بەڵیننامە، چەك، سزادان (غرامات)، مۆڵەت.

سایتی (شەفافیەت) لەلایەن جێگری سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێم ڕاگەیەنرا و ڕۆژانە داهاتی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و ڕاپەڕین بڵاودەكاتەوە، هاوكات داهاتی كۆكراوەی هەفتانە و مانگانە و ساڵانەش دەخاتەڕوو.

كاتی هەرزان بوونی 10 نان و سەموون بۆ هەزار دینار دیاریكرا
پێشت كاتی هەرزان بوونی 10 نان و سەموون بۆ هەزار دینار دیاریكرا
ئەمڕۆ بەفر و باران چەند ناوچەیەک دەگرێتەوە
دواتر ئەمڕۆ بەفر و باران چەند ناوچەیەک دەگرێتەوە
ەیوەندیدار