هەڵوێستی عێراق لەسەر کوژرانی سەرکردەکەی حەشدی شەعبی ڕاگەیەندرا



عێراق دەڵێت بۆردومانەکەی ئەمڕۆی ئەمریکا کە کوژرانی فەرماندەیەکی باڵای سەربازیی حەشدی شەعبی لێکەوتەوە هاوشێوەی کارە تیرۆریستییەکانە و بەرپرسیارێتییەکەشی دەخاتە ئەستۆی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.

یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەربارەی بۆردومانەکەی ئەمڕۆی بەغدا ڕایگەیاند، لە پێشێلکارییەکی ڕووندا بۆ سەر سەروەری عێراق، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان یەکێك لە بارەگا ئەمنییەکانی لە بەغدا کردە ئامانج و ژمارەیەك قوربانیی لێکەوتەوە.

وتەبێژەکە ڕایگەیاند، ئەو بۆردومانە هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ کارە تیرۆریستییەکاندا نییە و سەرلەبەری ئەو کارەش رەتدەکەینەوە.

یەحیا ڕەسوڵ وتیشی: “هێزە چەکدارەکانی عێراق بەرپرسیارێتی ئەو هێرشە بێ پاساوەی سەر هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەخاتە ئەستۆی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی” و بە پەرەسەندنێکی مەترسیدار و کارێکی دوور لەو ڕێپێدانەش وەسفی کرد کە دراوە بە هاوپەیمانان بۆ کارکردن لە عێراق.

ئەم لێدوانەش دوای ئەوە هات کە نیوەڕۆی ئەمڕۆ، ئەبو تەقوا فەرماندەی سەربازیی بزووتنەوەی نوجەبای سەر بە حەشدی شەعبی، لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەواندا لە بەغدا کوژرا.

 

هەڵکردنی ئاڵای کوردستان قەدەغەکرا
پێشت هەڵکردنی ئاڵای کوردستان قەدەغەکرا
ژمارەی قوربانیانی هێرشەکەی بەغدا زیادی کرد
دواتر ژمارەی قوربانیانی هێرشەکەی بەغدا زیادی کرد
ەیوەندیدار