ناسنامەی سەرکردە کوژراوەکەی حەشدی شەعبی ئاشکرا کرا



لە ئاکامی بۆردومانێك، ئەبو تەقوا سەعیدی، فەرماندەی سەربازیی بزووتنەوەی نوجەبا لە بەغدا کوژرا.

بۆردومانەکە نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ڕێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامدرا و بارەگایەکی گروپە شیعەکانی سەر بە ئێرانی لە نێو کۆمەڵگەی فەرمانگەکانی وەزارەتی ناوخۆ کردە ئامانج.

ئەبو تەقی، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبیش بووە، و میدیای گروپە شیعەکانی سەر بە ئێرانیش بڵاویکردەوە، لە بۆردومانەکەدا دوو سەرکردەی حەشدی شەعبی کوژراون و شەش چەکداری دیکەش بریندار بوون.

گروپە شیعەکانی عێراق بە پاساوی تۆڵەکردنەوەی خەڵکی غەززە، ناوبەناو پێگە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا بۆردومان دەکەن و لە ڕێی درۆنیشەوە هیرشە دەکەنە سەر ئیسرائیل.

تورکیا ئامێدی بۆردوومان کرد
پێشت تورکیا ئامێدی بۆردوومان کرد
لە بۆردومانێکی ئیسرائیلدا بەرپرسێکی حزبوڵڵا کوژرا
دواتر لە بۆردومانێکی ئیسرائیلدا بەرپرسێکی حزبوڵڵا کوژرا
ەیوەندیدار