ژمارەی قوربانیانی هێرشەکەی بەغدا زیادی کرد



دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بارەگایەکی هێزەکانی بزوتنەوەی نوجەبا کە سەر بە لیوای ١٢ی هێزەکانی حەشدی شەعبین کە دەکەوێتە نزیک کۆلێژی پۆلیسی عێراق لە شەقامی فەلەستین لە بەغدای پایتەخت برودوما کرا و بەهۆی بۆردومانەکەوە دوو کەس کوژران و شەش کەسی دیکە برینداربوون.

سەرچاوە ئەمنییەکان ئاماژە بەوەدەکەن، ئەو هێرشەی بارەگا ئەمنییەکەی بە ئامانج گرتووە ل ەشەقامی فەلەستینی پارێزگای بەغدا، بووە بەهۆی کوژرانی بەرپرسێکی باڵای سەربازی لیوای ١٢ی سەربەهێزەکانی حەشدی شەعبی بەناوی ئەبو تەقوا و یاریدەدەرەکەی و برینداربوونی شەش کەسی دیکە.

ئەو سەرچاوە ئەنییەانە باس لەوەشدەکەن، هێرشەکە لەڕێگەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکییەوە ئەنجامدراوە، لایخۆیەوە سەرچاوەیەک لە هێزەکانی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند، یەکێک لە بارەگاکانیان لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا لەلایەن فڕۆکەوە بۆردومان کراوە کە گومان دەکەن ئەمریکی بێ.

هاوکات، دوابەدوای بۆردومانەکە هێزەکانی فیاکەوتن گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و بریندارەکانیان گواستەوە بۆ نەخۆشخانە.

بۆردومانکردنی هێزەکانی نوجەبا و حەشدی شەعبی لەکاتێکدایە هێزەکانی عێراق و وەزارەتی بەرگری و فڕۆکەکانیان سەرقاڵی ئامادەکاری و گێڕانی ئاهەنگن بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی سوپای عێراقەوە.

هەڵوێستی عێراق لەسەر کوژرانی سەرکردەکەی حەشدی شەعبی ڕاگەیەندرا
پێشت هەڵوێستی عێراق لەسەر کوژرانی سەرکردەکەی حەشدی شەعبی ڕاگەیەندرا
ڤەیپ و جگەرەی ئەلیکترۆنی قەدەغەکرا
دواتر ڤەیپ و جگەرەی ئەلیکترۆنی قەدەغەکرا
ەیوەندیدار