لە بۆردومانێکی ئیسرائیلدا بەرپرسێکی حزبوڵڵا کوژرا



ئەمڕۆ پێنجشەممە، دوو سەرچاوەی ئەمنی ڕایاگەیاند، بەرپرسێکی حزبوڵلای لوبنان لەگەڵ سێ کەسی دیکەدا بەهۆی بۆرودمانێکی ئیسرائیلەوە لە باشوری لوبنان کوژراون.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاوی کردووەتەوە کە سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەکردووە، بەرپرسێکی حزبوڵاڵای ولبنانی لەگەڵ سێ کەسی دیکە کە ئەندامی ئەو حزبەبوون بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە بۆردومانێکی ئیسرائیلدا لە باشوری لوبنان کوژراون بەبێ ئەوەی ئاماژە بە زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە بکات.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە لە بەیروتی پایتەختی لوبنان بیسترا کە تێیدا ساڵح عەروری سەرکردەی حەماس و دوو سەرکردەی دیکەی لیواکانی قەسام لەلایەن ئیسرائیلەوە بەئامانجگیران و کوژران.

ناسنامەی سەرکردە کوژراوەکەی حەشدی شەعبی ئاشکرا کرا
پێشت ناسنامەی سەرکردە کوژراوەکەی حەشدی شەعبی ئاشکرا کرا
دوو سەرکردەی حەشدی شەعبی کوژران
دواتر دوو سەرکردەی حەشدی شەعبی کوژران
ەیوەندیدار