دوو سەرکردەی حەشدی شەعبی کوژران



بارەگایەکی گروپە شیعەکان لە بەغدای پایتەخت بۆردومان کرا و دەنگۆی ئەوە هەیە کە دوو سەرکردەی حەشدی شەحبی کرابێتنە ئامانج.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە نێو کۆمەڵگەی فەرمانگەکانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەغدا بۆردومان کرا.

میدیای گروپە شیعەکانی سەر بە ئێران بڵاویکردەوە، لە بۆردومانەکەدا دوو سەرکردەی حەشدی شەعبی کوژراون.

تا ئێستا یەکلانەبووەتەوە هێرشەکە لەلایەن ئەمریکا یاخود ئیسرائیلەوە ئەنجام دراوە.

گروپە شیعەکانی عێراق بە پاساوی تۆڵەکردنەوەی خەڵکی غەززە، ناوبەناو پێگە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا بۆردومان دەکەن و لە ڕێی درۆنیشەوە هیرشە دەکەنە سەر ئیسرائیل.

لە بۆردومانێکی ئیسرائیلدا بەرپرسێکی حزبوڵڵا کوژرا
پێشت لە بۆردومانێکی ئیسرائیلدا بەرپرسێکی حزبوڵڵا کوژرا
کەشناسی: بەفر دەبارێت و تەم دروست دەبێت
دواتر کەشناسی: بەفر دەبارێت و تەم دروست دەبێت
ەیوەندیدار