20 دۆنم گەنم بە هۆکارێکی نادیار سووتا



لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی دروێنە، 20 دۆنم گەنم بە هۆکارێکی نادیار لە گوندێکی سنووری شاری بەعقوبە سووتا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە گوندی گەرنەی سەر بە ناحیەی بوهروزی بەعقوبە ئاگر لە نزیکەی 20 دۆنم گەنم کەوتەوە.

بە پێی زانیارییەکان تەواوی گەنمەکە سووتاوە و تا ئێستا هۆکاری ئاگرەکە نەزانراوە.

لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا ئەمە سێیەم جارە ئاگر لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی بەعقوبە دەکەوێتەوە.

لە ساڵی 2018ەوە ناوبەناو بەر لە دەستپێکردنی دورینەوەی دانەوێڵەکان ئاگر لە زەوییە کشتوکاڵییەکان دەکەوێتەوە.

کاتێکی نوێ بۆ هەڵبژاردن دیاری دەکرێت
پێشت کاتێکی نوێ بۆ هەڵبژاردن دیاری دەکرێت
تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
دواتر تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
پەیوەندیدار