سێ ڕۆژە هیچ بەرپرسێك نەچووە بەدەنگ ناڕەزایەتییەکانی خەلەکانەوە



ماوەی سێ ڕۆژە دانیشتووانی گوندەکانی ناحیەی خەلەکانی سەر بە قەزای دوکان ناڕەزاییان دژی کەمی خزمەتگوزاریی دەستپێکردووە و تا ئێستا هیچ بەرپرسێك نەچووە بەدەنگیانەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، گردبوونەوە و ناڕەزایی دانیشتووانی گوندەکانی ناحیەی خەلەکان پێ دەنێتە ڕۆژی سێیەمییەوە کە دژی خراپیی ڕێگەوبان، کەمیی ئاو و کارەبا دەستیپێکردووە.

دانیشتووانی ئەو گوندانە، ڕێگەی نێوان دوکان و ڕانیەیان بە ڕووی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان داخستووە کە بە هۆکاری تێکچوونی ڕێگەکەیان دەزانن و تەنها ڕێ بە هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بچووك دەدەن.

تا ئێستا هیچ بەرپرسێك نەچووە بەدەنگ ئەو هاووڵاتییانەوە و ئەوانیش دەڵێن هەتا بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکانیان پێ نەدرێت، لە داخستنی ڕێگەکە بەردەوام دەبن.

نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
پێشت نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانی کۆمپانیای BYD بوونەتە بەڵا بۆ تێسلا
دواتر ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانی کۆمپانیای BYD بوونەتە بەڵا بۆ تێسلا
ەیوەندیدار