“هیچ ڕێگە چارەیەک نییە جگە لە ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا”



بەرپرسێکی یەکێتی چارەسەرکردنی دۆخی کوردستان و کەرکوک بە ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا دەبەستێتەوە و دەڵێت، “هیچ ڕێگەیەکی تر نییە دەبێ بگەینە ڕێککەوتن و چارەسەرکردن”.

د. مەجید حەمەئەمین بەرپرسی مەڵبەندی 3 ی یەکێتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، بەدڵنیاییەوە لەگەڵ بەغدا دەگەینە ئەنجام لە ئاکامی گفتوگۆ و دانیشتەکاندا، چونکە بەغدا پەرۆشی چارەسەرکردن و گەیشتنە بە ئەنجام، هەم ئێمەش پەرۆشی ڕێککەوتن و چارەسەرکردنی کێشەکانین،

ئاماژەی بەوەشدا”عێراق و هەرێم هیچ ڕێگەچارەیەکی تریان نییە جگە لە گەیشتن بە ڕێککەوتن و ئەنجامی باش”.

ڕوونیشیکردەوە، ئێمە بەشێکی سەرەکین لە دەوڵەتی عێراق بە دەستوور و یاساکانییەوە، عێراق پابەندە بە دابینکردنی پێویستییەکانی هەرێم بەپێی دەستوور و هەرێمیش بەپێی دەستوور دەبێت گوێڕایەڵی بەغدابیت، بۆئەوەی هەمووان پێکەوە لە عێراق بژین و بتوانین پارێزگاری لێبکەین.

لەبارەی پرسی کەرکوک و داهاتووی ئیدارەدان لەو شارە، د. مەجید ڕایگەیاند، لەهەفتەی داهاتووەوە یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە و دانوستان دەستپێدەکات، دەبێت هەردوو حزب بەیەک دەنگ و کۆک بن لەناوخۆی خۆیان، چونکە هەموومان دەرسێکی گەورەمان وەرگرت لەو پەرتەوازەیی و دابەشبوونەی کە لە پێشتر ڕوویدا.

جەختیشیکردەوە، هیچ دەرفەتێکی تر نییە، دەبێت پارێزگاری کەرکوک تەنها کوردبێت و ئەنجام و هەڵبژاردن ئەوەی سەلماندووە، ئەو دروشمانەی پێشتر لە دژی کورد دەوترا ئێستا دەرکەوت کە کورد سەنگی چۆنە و پشکی پارێزگاریش دەبێت کورد بێت.

ڕۆژی 18 ی کانوونی یەکەمی 2023، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەچوو، کورد لە کەرکوک توانی ٧ کورسی بەرێتەوە، و بڕیاریشە هەفتەی داهاتوو یەکێتی و پارتی دانوستان بکەن بۆئەوەی پارێزگار و دەسەڵاتەکان دابەشبکرێت.

جۆرێك فێڵ لە سۆشیال میدیاكان هەیە … خانمان ئاگاداربن!
پێشت جۆرێك فێڵ لە سۆشیال میدیاكان هەیە … خانمان ئاگاداربن!
ژمارەی كوژراوانی تەقینەوەكەی ئێران ڕاگەیەنرا
دواتر ژمارەی كوژراوانی تەقینەوەكەی ئێران ڕاگەیەنرا
ەیوەندیدار